Accessibility links

وەزیری دەروەی عێراق دەڵێت کۆنگرەی بەغدا لە پێناو گرتەنبەری دیالۆگە لە بری شەڕ و ناکۆکی


وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕادەگەیەنێت ڕۆژی چوارشەممە وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حسێن لە مۆسکۆ چاوی بە لیۆند سلوتسکی بەرپرسی کۆمیتەی پەیوەندییە جیهانییەکان لە هەرێمی دومای ڕووسیا کەوت.

وەزارەتەکە دەڵێت "لەو کۆبونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ڕوسیا و بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی بەگشتی و هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری کراوە."

وەزارەتی دەرەوەی عێڕاق دەشڵێت وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە " ئاماژەی بە گرنگی ئەنجامدانی کۆنفرانسی بەغدا لە ڕۆژی شەممە بۆ هاوکاری و هاوبەشی ، بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی ڕۆڵی عێراق، پشتیوانی عێراق، دروستکردنی هاوبەشی ئابوری لەگەڵ وڵاتانی تری هەرێمەکە بە ڕێگای دیالۆگ." هەروەها جەختیشی کردووتەوە لەوەی " کە سیاسەتی دەرەوەی عێراق لەسەر بنەمای هاوسەنگی لەپەیوەندییەکانی لەگەڵ دەوروبەرە دەرەکییەکانیدا، عێراق توانیویەتی پلاتفۆرم و ئامرازێک بۆ دیالۆگ دابمەزرێنێت و بەغداش ببێتەوە بە نێوەندی پەیوەندییەکان و ئاڵوگۆڕکردنە پۆستیڤەکان."

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەشڵێت لەو کۆبونەوەیەدا باس لە سەردانی کازمیش بۆ مۆسکۆ کراوە.

بەرپرسی کۆمیتەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی دومای ڕوسیا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق دووپات کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە " بیرۆکەی بەستنی کۆنگرەی بەغدا و کۆکردنەوەی وڵاتەکان یەکێکە لە سەرکەوتنە بلیمەتەکانی دیپلۆماسیەتی عێراق و ئەنجامە ئەرێنییەکانی نەک تەنیا لەسەر بارودۆخی عێراق، بەڵکو لەسەر بارودۆخی تەواوی ناوچەکە ڕەنگدەداتەوە."

XS
SM
MD
LG