Accessibility links

عێراق سێ رۆژ دەداتە هەرێمی کوردستان تاوەکوو فڕۆکەخانەکانی ڕادەست بکات


تەلەفیزیۆنی فەرمی عێراق لە زاری حەیدەر عەبادییەوە بڵاویکردەوە حکومەتی بەغدا وادەی سێ ڕۆژی داوە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکوو فڕۆکەخانەکانی ڕادەست بکات بۆ ئەوەی خۆی بەدووربگرێت لە قەدەغەکردنی گەشتکردن.

ئەم ڕێوشوێنەش وەکوو وەڵامدانەوەیەک دێت بەرامبەر ڕیفراندۆمەکەی کوردستان بۆ سەربەخۆیی کە ڕۆژی دووشەممە ئەنجامدرا.

وادەکە گەشتە ناوخۆییەکان ناگرێتەوە و لە خراپترین حاڵەتیشدا ئاڕاستەی گەشتە نێودەوڵەتییەکان بۆ کوردستان و بە پێچەوانەشەوە دەگۆڕێت بۆ بەغداد و فڕۆکەخانە عێراقیەکانی دیکە.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەغداد داوای لە وڵاتە بیانییەکان کرد گەشتە ئاسمانییە ڕاستەوخۆکانیان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی ڕابگرن بەڵام هیچ کام لە وڵاتان وەڵامی ئەم داواکارییەیان نەدایەوە جگە لە ئێران نەبێت کە گەشتە ئاسمانییە ڕاستەوخۆکانی بۆ هەرێمی کوردستان ڕاگرتووە.

عەبادی وتی گەشتە مرۆییەکان و گەشتە بەپەلەکان ناگرێتەوە ئەگەر پێشتر ڕەزامەندی بەغداد وەرگیرابێت.

هەروەها بەغداد داوا لە وڵاتانی دراوسێ دەکات هەتاکوو ڕۆژی هەینی سنوورەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا دابخەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG