له شه‌مه‌وه، حكومه‌تى عێراق په‌یتا په‌یتا هێزەکانی ره‌وانه‌ى رۆژئاواى كه‌ركوك ده‌كات. به‌رپرسانى ئه‌و ناوچانه‌ش هۆكارى ناردنى ئه‌و هێزانه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش ده‌گێڕنه‌وه.
نازم كه‌هیه رێكخه‌رى پێشوى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان پێشمه‌رگه و حه‌شدى شه‌عبى له‌كه‌ركوك، كه هاوكات سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى توركمانى سه‌ربه‌خۆیه، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند، "داعش جم و جۆڵێكى زۆرى له حه‌ویجه‌و پارێزگاكانى دیاله و سه‌ڵاحه‌دین هه‌یه، هێزه عێراقیه‌كان ده‌یشارنه‌وه."
ئەو گوتیشى"شه‌وانە هێزه عێراقیه‌كان ته‌نها خۆیان ده‌پارێزن، ئه‌گینا ناوچه‌كانیان پێ ناپارێزرێت به‌تایبه‌ت سنورى حه‌ویجه."
له‌ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوودا، ژماره‌یه‌ك گوندنیشین له‌پارێزگاكانى دیاله و كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین كوژراون؛ زۆربه‌ى كوژراوه‌كان موختارى گونده‌كانن. ئه‌مه جگه له‌چه‌ندین هێرشى جیاجیاى داعش له‌كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین بۆ سه‌ر هێزه عێراقیه‌كانن.
ئه‌حمه‌د خورشید ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى حه‌ویجه‌ى رۆژئاواى كه‌ركوك، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند، "به‌شێكى زۆر له‌و ماڵانه‌ى حه‌ویجه و گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه جارێكى تر ناوچه‌كانیان به‌ره‌و كه‌ركوك جێده‌هێڵن."
هەروەها گوتیشى"داعشێكى زۆر گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كه، ناوچه‌كه‌ش فراوانه و هێزه عێراقیه‌كان بۆیان ناپارێزرێت."
له‌هه‌ندێك ناوچه‌ى كه‌ركوك و دیاله، تێكچوونى دۆخى ئه‌منى گه‌یشتۆته ئاستێك كه دانیشتوانى ئه‌و ناوچانه ماڵه‌كانیان چۆڵ ده‌كه‌ن و ڕوو ده‌كه‌نه ناوچه ئارامه‌كان.