سه‌رکۆماری ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد ئێرانی به "وڵاتێکی ناووکی" ڕاگه‌یاند.
سێ شه‌ممه له وتارێکی له شاری که‌ره‌ج له باکوری وڵات، به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نژاد گوتیشی ئێران ئاماده‌یه بۆ"گفتوگۆی ڕاشکاو" له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی جیهان له تورکیا سه‌باره‌ت به پڕۆگرامی مشت و مڕ له‌سه‌ری.
ئه‌و گوتی فشاری سیاسی و ئابوری ڕۆژئاوا شکستیان هێناو له بواری ناو‌کی ئێرانیان سه‌ربه‌خۆکرد.
ئه‌م تێبینیانه له کاتێک ده‌درێن که ئێران و پێنج ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و ئاڵمان له ده‌ره‌نگانی مانگی داهاتو بۆ گه‌ڕێکی تری گفت و گۆیان کۆده‌بنه‌وه.
له گوتاره‌که‌ی دا، به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نژاد گه‌مارۆکانی ناپه‌سند کرد‌و و گوتی ته‌نیا ئێرانیان به‌هێزترکردوه.
له مانگی شه‌ش، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان گه‌ڕی چواره‌م و سخت تری گه‌مارۆیانی به‌سه‌ر ئێران داسه‌پاند پاش ئه‌وه‌ی تاران ئاماده نه‌بو ده‌ست له چالاکی ناسکی ناو‌کی هه‌ڵگرێت.