سه‌رۆکی ئاژانسی وه‌زه‌ی ناووکی ئێران ده‌ڵێت یه‌که‌م ڕی ئه‌کتۆری ناووکی وڵات به ته‌واوه‌تی
ئاماده یه و له ماوه‌ی چه‌ند مانگێک کاری پێ ده‌کرێت.
شه‌ممه، عه‌لی ئه‌کبه‌ر سالحی به ته‌له‌ڤیزیۆنی حکومه‌تی ئێرانی گوت کارمه‌ندان دانانی لووله‌ی سوته‌مه‌نیان له ناوه‌ندی سازگه‌ی بوشهر ته‌واو کردوه و ده‌کرێت تا مانگی 2 ده‌ست به به‌رهه‌م هێنانی کاره‌با بکات.
سالحی گوتی کاربه‌ده‌ستان ته‌نیا چاوه‌رێ دکه‌ن ئاوی ناو ری ئه‌کتۆره‌که بگاته پله‌ی گه‌رمای پێویست به‌رله‌وه‌ی هه‌ناوی داهاتو هه‌ڵێنه‌ن.
یه‌که‌م جار ئێران له مانگی هه‌شت ده‌ستی به دانانی لووله‌ی سوته‌مه‌نی به ڕی ئه‌کتۆری سازکراوی ڕوسیا کرد. هه‌رچه‌نده پڕۆسه‌که بۆ چه‌ندین جار وه‌پاش درابو به‌رنامه‌ی ڕاگه‌ێندراو بۆ مانگ یازده وه‌پاش درا.