شا عه‌بدوڵای ئوردن گوتویه‌تی ئه‌و هه‌وه‌ڵ ده‌دات په‌یوه‌ندی فراوانتری له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بێت. یه‌کشه‌ممه، شا عه‌بدوڵا چاوی به یاریده‌ده‌ری باڵای سه‌رکۆماری ئێران محمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد که‌وت و گوتی هه‌ردو ڕێبه‌ر باسی ڕێگاکان ده‌که‌ن بۆ پته‌وترکردنی په‌یوه‌ندیه‌کان له کۆبونه‌وه‌ی لوتکه‌یی که بریاره له عه‌ممان یان له تاران به‌ڕێوه بچێت.
شاه عه‌بدوڵا گوتی گرنگه هه‌نگاو بندرێن پێوه‌ندیه‌کان باشتر بکرێن که ئه‌وه‌ش یارمه‌تی ئێران و ئوردن ده‌دات و هه‌روه‌ها یارمه‌تی به هێزکردنی ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێم ده‌دات.
یه‌کشه‌ممه سه‌رکۆمار ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بانگهێشتی شای ئوردنی کرد که له پاشه‌ڕۆژ سه‌ردانی تاران بکات.