Accessibility links

دەزگای ڕاگەیاندنی ئێران: ئارمیتا گراوەندی نەوجەوان مێشکی لەکارکەوتووە


کچە نەوجەوانی ئێرانی کە لە ماوەی ڕابردوودا لە میترۆی تاران لە هۆش خۆی چوو، کە گوایە لەگەڵ ئەفسەرانی ئێرانیدا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە بەهۆی پێشێلکردنی یاسای باڵاپۆشی وڵاتەکەوە، دەوترێت " مێشکی لە کارکردن وەستاوە."

ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ لەوانە ڕێکخراوی هەنگاو، یەکەمین ڕێکخراو بوو کە گواستنەوەی ئارمیتای بۆ نەخۆشخانە بڵاوکردەوە، وێنەی کچە 16 ساڵەکەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە کە تێیدا بە بێهۆشی دەردەکەوێت و بۆری هەناسەدانی بۆ داندراوە و سەریشی پێچراوە.

دەزگای ڕاگەیاندنی ئێران وتی " دوایین زانیارییەکان سەبارەت بە بارودۆخی گراوەند ئاماژە بەوە دەکەن کە مێشکی لە کارکەوتووە، ئەوەش سەرەڕای هەوڵەکانی کارمەندانی تەندروستی."

چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ نیگەران بوون لەوەی گراوەند ڕووبەڕووی هەمان چارەنووسی ژینا ئەمینی ببێتەوە، کە لە ژێر دەستی پۆلیسی ئاکاری ئێراندا گیانی لە دەستدا و مەرگەکەشی خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری لە ئێراندا بە دوای خۆیدا هێنا.

ئێران ڕەتی کردووەتەوە گیراوەند دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەک لە 1 ی مانگی 10 دا لەگەڵ ئەفسەراندا زیانی پێگەیشتبێت، ئەفسەرەکانیش ئەوانەن کە لە میترۆکانی ئێراندا دڵنیا دەبنەوە لەوەی هەمووان پابەندی یاسای باڵاپۆشی وڵاتەکە بن.

لە ئێران، ژنان بەپێی یاسا دەبێت قژییان دابپۆشن و پۆشاکی فراوان و درێژ بپۆشن.

ئەوانەی کە ئەو یاسایە جێبەجێ ناکەن، ڕووبەڕووی دەستگیرکردن، غەرامە یاخود سەرکۆنەکردن دەبنەوە بە ئاشکرا. لە دوای مەرگی ژینا ئەمینییەوە، لە ئێستادا ژنانی زیاتر لە مۆڵ و ڕێستۆرانت و دوکانەکانی سەرانسەری وڵاتەکەدا بەبێ سەرپۆش دەردەکەون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG