Accessibility links

هێزی دەریایی ئێران: نقومبوونی کەشتیەکی ئێرانی لە کەنداوی عومان


هێزی دەریایی ئێران ڕایگەیاند کەشتیەکی بارهەڵگر لە کەنداوی عومان نقومبووە دوای ئەوەی ڕۆژی سێشەممە ئاگرێک لەسەر کەشتیەکە کەوتەوە.

هێزی دەریایی ئێران لە بەیاننامەیەکدا وتی پێش ئەوەی کەشتیەکە لە بەندەری جاسک لە باشووری ئێران نقوم ببێت " ستافی کەشتیەکە هێندراونەتە دەرەوە ".

هەروەها ئاماژەشی بەوەدا " ئاگرەکە لە یەکێک لە سیستمەکانی کەشتیەکە کەوتۆتەوە " بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا.

وتیشی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە " بۆ ماوەی 20 کاتژمێر هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەیانداوە، بەڵام بەهۆی پەرەسەندنی ئاگرەکەوە پڕۆسەی ڕزگارکردنی کەشتیەکە شکستی هێنا و لە نزیک جاسک نقومبوو."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG