Accessibility links

فارس: فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران لە سوریا کوژراوە


دەزگای هەواڵی فارس بڵاویکردەوە فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران فەرهاد دابیریان لە سوریا کوژراوە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی لەسەر چۆنێتی کوژرانەکەی نەخستەڕوو.

دەزگای هەواڵی فارس کە نزیکە لە سوپای پاسدارانەوە فەرهاد دابیریانی وەکو بەرگریکاری " مەزارگەی سەیدا زەینەب " ناودێر کرد کە شوێنێکی پیرۆزی شیعەکانە لە باشووری دیمەشقی پایتەخت، هەروەها سەرکردەی پێشووی پاسداران بووە لە پالمیرا کە شوێنێکی کۆنە لە ناوەڕاستی سوریا.

لەلایەکی دیکەشەوە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ وتی فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران لە ناوچەی سەیدا زەینەب لە باشووری دیمەشق کوژراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG