Accessibility links

وریا ماملێ:"ئەوانەی ئەو کارانە دەکەن ڕاستەوخۆ خەنجەریان لە میللەتی کورد هەڵکێشاوە".


گڵکۆی هونەرمەند محەمەدی ماملێ
گڵکۆی هونەرمەند محەمەدی ماملێ

دوای ئەوەی گڵکۆی هونەرمەند محەمەدی ماملێ لە لایەن کەس یا کەسانی نەناسراوە شێواندرا، کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵکی کورستان ناڕەزامەندی و بێزاریان بەرامبەر بە ئەم کردەوەیە دربڕی.

دوای ئەم کردەوەیە، بنەماڵەکەی و کۆمەڵێک لە هۆگرانی شاری مەهاباد، گڵکۆی ئەو هونەرمەندەیان چاک کردەوە.

سەردانی بنەماڵە و کۆمەڵێک لە هۆگران لە گڵکۆی محەمەدی ماملێ
سەردانی بنەماڵە و کۆمەڵێک لە هۆگران لە گڵکۆی محەمەدی ماملێ

لە وتووێژێکی لە گەڵ دەنگی ئەمەریکا، وریا ماملێ، کوڕی کاک محەمەدی ماملێ، دەڵێت کە ئەمە یەکەم جار نیە، بەڵکو بەردەوام ڕووداوی لە ئەم چەشنەیە هاتۆتە پێش و چەندین جار تەنانەت بێ ڕێز بە گڵکۆی پێشەوا قازی محەمەد، سولەیمان موعینی و کەسایەتییەکانی تری کورد کراوە و تەنیا تایبەت بە شاری مەهابادیش نیە.

وریا ماملێ، پێی وایە "کردەوەی لە ئەم چەشنانە لە لایەن کەسانێکەوە ڕوودەدات کە چاویان بە هێما نەتەوەییەکان، چاویان بە ناودارەکوردەکان و چاویان بە ئەو کەسایەتییانە هەڵنایە کە لە ناو دڵی خەڵک دا خۆشەویستن".

وریا ماملێ، کوڕی هونەرمەند محەمەدی ماملێ
وریا ماملێ، کوڕی هونەرمەند محەمەدی ماملێ

ئەو بێزارەی خۆی و بنەماڵەی ماملێ سەبارەت بە ئەم کردارە دەردەبڕێ و دەڵێت، "ئەوانەی ئەو کارانە دەکەن ڕاستەوخۆ خەنجەریان لە میللەتی کورد هەڵکێشاوە و بێ ڕێزی کردن بە گۆڕ و بە کێل، لە هەموو پرنسیبە ئەخلاقییەکانی مرۆڤایەتی بە دوورە."

هەروەها زیاتر شی دەکاتەوە کە تەنانەت بێ ڕێزی بە شوێنەوارە دێرینەکانی وەک "فەقرەقا" هەڵکەوتوو لە چەند کیلومێتری شاری مەهابادیش کراوە و هەویستوویانە ڕووخساری ئەو شوێنەوارە بشێوێنن.

بنەماڵەی ماملێ و هۆگرانی پاس نۆژەن کردنەوەی گڵکۆی ئەو هونەرمەندە
بنەماڵەی ماملێ و هۆگرانی پاس نۆژەن کردنەوەی گڵکۆی ئەو هونەرمەندە

ئەو وێڕای سپاس لە هاودەردی و هاوخەمی خەڵک لە ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا، سەبارەت بە ئەم ڕووداوە دەڵێت کە بە نوێنەرایەتی گەلی کوردستان و هەموو ئەو کەسانەی کە لە ئەو چەند رۆژەدا لە خەمی هونەرمەند محەمەدی ماملێ دا بوونە، بە فەرمی سکاڵایان کردووە و ڕادەگەیەنێت، "ئەگەر قانوونێک، ئەگەر شوێنێک لە ئێران دا هەبێت کە یاسای تێدا بێت، دەبێت لێکۆڵینەوە لە سەر ئەم رووداوە بکرێت و تاوانباران بدۆزرێنەوە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:17:52 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG