Accessibility links

پەرەسەندنی وەهابیگەری لە بەشێکی ناوچەی کرماشان


شوێنێکی مێژوویی شاری کرماشان
شوێنێکی مێژوویی شاری کرماشان

کۆماری ئیسلامی هەر لە دوای هاتنە سەر کاری هەوڵی داوە خەڵکی کرماشان کە زۆربەی پەیرەوی ئاینی شێعەن سەرمایە گوزاری لە سەر ئەوان بکات و مەسەلەی نەتەوایەتی لە نێو ئەوان دا کەم ڕەنگ بکاتەوە. بە تایبەتی کە کرماشان وەک ناوەندی سەرهەلدانی کورد و پەرەپێدان بە فەرهەنگ و زمانی کوردی بووە و لە ئەم بوارانەدا نەخشێکی گرنگی گێراوە.

ئەردەڵان بێهرووزی چالاکی سیاسی لە ئەم وتووێژەی لە گەڵ دەنگی ئەمەریکادالە درێژەی گوتەکانی دا ئاماژە دەکات کە لە بەشێکی بچووکی ئوستانی کرماشان کە وەهابیگەری پەرەی سەندووە کۆماری ئیسلامی هەوڵ دەدات بۆ گەیشتن بە مەبەستی خۆی کەڵکی لێوەربگرێت. سەردەمی ئەلقاعیدە و داعش و ئەنسار ئەل ئیسلام یارمەتی بە پەرەسەندنی هزری وەهابی گەری کردووە.

ئەردەڵان بێهرووزی، چالاکی سیاسی
ئەردەڵان بێهرووزی، چالاکی سیاسی

ئەو شی دەکاتەوە کە ئەم ڕەوتە لە بەرامبەر خواستی گەنجان بۆتە لەمپەرێک چونکە زۆربەی خەڵک بە پیچەوانەی ئەو ڕەوتە بیر دەکەنەوە، بەڵام کۆماری ئیسلامی لە پشت ئەو ڕەوتەی توندرەوی ئیسلامی یە.

بێهرووزی پێدادەگرێت کە زۆر گرنگە پێش بە ئەو بیرۆکەیە بگرترێت چون قوربانیەکە خۆدی خەڵک دەبێت و ناوچەکە بەرەو دواوە دەبات و بە تایبەت رەوشەنگەری لە لایەن کسانێکەوە بکرێت کە لە نێو خەڵک دا کەسایەتیان هەیە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:15 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG