Accessibility links

سەرچاوەکان: بەنزینی ئێرانی لەڕێی سوریاوە بە بارهەڵگر دەگەیەندرێتە لوبنان


دوو سەرچاوەی نزیک لە بابەتەکەوە وتیان یەکەمین باری بەنزینە ئێرانیەکە کە لەلایەن حیزبوڵای لوبنانەوە دەهێندرێت لەڕێی سوریاوە بە بارهەڵگر دەگەیەندرێتە لوبنان، ئەوەش بۆ خۆبەدوورگرتن لە سزاکان.

حیزبوڵای لوبنان کە لە ساڵی 1982 دا لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دامەزرا، مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند بارێکی بەنزینی ئێرانی لە ڕێگادایە بۆ لوبنان، ئەوەش بەمەبەستی کەمکردنەوەی کەمی سوتەمەنی لە لوبنان.

ڕکابەرانی حیزبوڵا لە لوبنان هۆشیارییانداوە لەوەی ئەم هەنگاوە لەوانەیە ببێتە هۆی سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر وڵاتەکەدا کە بۆ نزیکەی دوو ساڵە ڕووبەڕووی قەیرانێکی ئابووری گەورە بۆتەوە.

سەرچاوەکان وتیان بارەکە دەگاتە بەندەری سوریا و دواتر دەخرێتە بارهەڵگرێکەوە بۆ لوبنان.

سەرچاوەیەکیان بە ڕۆیتەرزی وت " بڕیاری ئەوەی کەشتیەکە سەرەتا لە سوریا لەنگەر بگرێت، ترس نیە لەوەی ئیسڕائیل یاخود ئەمەریکا کەشتیەکە بکاتە ئامانج، بەڵکو بەهۆی بڕیاری ناوخۆییەوەیە لەسەر ئەوەی نایانەوێت هیچ هاوپەیمانێک تێوەبگلێنن."

لەلایەکی دیکەوە هەڵسوڕێنەری کارەکانی وەزیری وزەی لوبنان وتی حکومەتەکەی هیچ داوایەکی وەرنەگرتووە لەسەر مۆڵەتی هاوردەکردنی بەنزینی ئێرانی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG