وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام دەست لەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.
زەریف نوسیویەتی " داوای لیبووردن دەکەم لە کەمووکورتییەکانم. لە چەند ساڵی ڕابردوودا لەو ماوەیەدا کە پۆستی وەزیری دەرەوەم هەبوو، سوپاسی گەلی ئێران و بەرپرسان دەکەم."
جێی ئاماژەیە محەمەد جەواد زەریف ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە واژۆکردنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 دا لەنێوان ئێران و شەش زلهێزی جیهاندا.
بەڵام دوای کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە و سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر تاراندا، زەریف ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بۆوە لەلایەن پارتێکی ڕۆژئاوای ئێرانەوە.
دەزگای هەواڵی تەسنیمی ئێران ئاماژەی بەوەدا " هەندێک سەرچاوە جەختیان لە دەست لەکارکێشانەوەی زەریف کردۆتەوە. " بەڵام ڕوون نیە کە ئایا سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی دەست لەکارکێشانەوەکە قبوڵ دەکات یاخوود نا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز