Accessibility links

کەشتیەکی نەوت هەڵگری ئێران گەیشتە پاڵاوگەی ئیل پالیتۆی ڤەنزوێلا


کەناڵی تەلەفیزیۆنی پرێسی ئێرانی ئاماژەی بەوەدا یەک لە پێنج کەشتیە نەوت هەڵگرە ئێرانیەکەی کە بەرەو ڤەنزوێلا کەوتبوونەڕێ گەیشتۆتە پاڵاوگەی ئیل پالیتۆی ڤەنزوێلا.

بەپێی سەرچاوەکان و ماڵپەڕی TankerTrackers.com ئێران 1.53 میلیۆن بەرمیل بەنزین و پێکهاتەکانی ڕەوانەی ڤەنزوێلا کردووە، لە هەنگاوێکدا کە کاربەدەستانی ئەمەریکی ڕەخنەی توندیان لێگرتووە بەهۆی ئەوەی ئێران و ڤەنزوێلا هەردووکیان لەژێر سزاکانی ئەمەریکادان.

ماڵپەڕی TankerTrackers.com لە تویتەر ئاماژەی بەوەداوە " کەشتیە نەوت هەڵگرە ئێرانییەکە کە لە ناوەڕاستی مانگی سێدا لە بەندەری شەهید ڕەجائی لە ئێران4 میلیۆن لیتر بەنزینی هەڵگرتووە، ئێستا لە پاڵاوگەی ئیل پالیتۆیە لە ڕۆژئاوای کاراکاسی پایتەختی وڵاتەکە."

کەشتیەکی نەوت هەڵگری دیکە بە ناوی فۆرێست ڕۆژی شەممە هاتە ناو دەریایی کاریبییەوە، سێ کەشتیەکەی دیکەش بە زەریای ئەتڵەسیدا تێدەپەڕن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG