ڕۆژی یەکشەممە دەسەڵاتی دادوەری ئێران ڕایگەیاند یەکێک لە گرنگرترین فیلمسازەکانی ئێران، داریوش مەهرجوی، ئێوارەی ڕۆژی شەممە لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا لە نزیک تاران بە چەقۆ کوژران.
مەهرجوی تەمەن 83 ساڵ یەکێک بووە لەو فیلمسازانەی ئێران کە دەستی هەبووە لە شەپۆلی سینەمای نوێی ئێراندا و لە ساڵی 1960 دا فیلمی " The Cow " ی بەرهەمهێنا کە یەکێک بووە لە یەکەمین فیلمەکانی جووڵانەوەکە.
دەزگای هەواڵی میزان لە زاری دادوەری باڵای هەرێمی ئەلبۆرز حوسەین فازیلی هاریکەندییەوە بڵاویکردەوە " لە ماوەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا، بینیمان داریوش مەهرجوی و هاوسەرەکەی ڤاهیدە موحەمەدەیفەر چەندین جار بە چەقۆ لە ملییان دراوە و کوژراون."
لە چاوپێکەوتنێکدا کە ڕۆژی یەکشەممە لەلایەن ڕۆژنامەی ئیتیمادەوە بڵاوکراوەتەوە، خێزانەکەی مەهرجوی دەڵێت هەڕەشەی لێکراوە و لە ماڵەکەشیاندا دزییان لێکراوە.
فازیلی هاریکەندی وتی " لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە هیچ سکاڵایەک تۆمار نەکراوە سەبارەت بە چوونە ناو ڤیلاکەی ماڵی مەهرجویەوە بە شێوەیەکی نایاسایی و دزینی شتەکانییان."
فیلمە دیارەکانی داریوش بریتین لە " The Cow " و " Mr. Gullible " (1970)، " The Cycle "(1977) ، " The Tenants " (1987)، " Hamoun " (1990)، " Sara " (1993)، " Pari " (1995) و " Leila " (1997).
لە نێوان ساڵەکانی 1980 و 1985 دا، فیملسازەکە لە فەڕەنسا ژیاوە کە لەوێ کاری لەسەر بەڵگەنامەییەک دەکرد بە ناو " Journey to the Land of Rimbaud " (1983).
لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ ئێران، لە بۆکس ئۆفیسدا بە فیلمی The Tenants سەرکەوتوو بوو.
لە ساڵەکانی نەوەدەکانیشدا مەهرجوی ژیانی ژنانی لە فیلمی " Sara " و " Pari " و " Leila " دا پیشاندەدا، فیلمێکی میلۆدراما لەسەر ژنێک کە منداڵی نابێت و هانی هاوسەرەکەی دەدات ژنی دووەم بهێنێت.
سەرچاوە/ فرانس پرێس