Accessibility links

دیپلۆماتێکی کۆماری ئیسلامی ئێران و سێ لە هاودەستانی زیاتر لە ١٠ ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا دەسەپێندرێت


پاسەوانی لە دادگایی کردنی دیپلۆماتێکی ئێرانی و چوار کەسی تر لە دادگای ئانتوێپ، بەلژیکا

دادگایەکی بەلژیکا سزای ٢٠ ساڵ بەندکردنی بە سەر دیپلۆماتێکی ئێرانیدا سەپاند، بە تاوانی ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٨ی زاینی هەوڵی دانانی بۆمبێکی داوە لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوێکی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە دەرەوەی فەڕەنسا.

"اسداللە اسدی"
"اسداللە اسدی"

بڕیارەکەی دادگا ڕۆژی پێنجشەممە بوو، بێجگە لە ئەسەدوڵا ئەسەدی کە لە دادگاکەدا بەشداری نەکرد، سێ هاوکاری دیکەی هەر یەکەی بە زیاتر لە ١٠ ساڵ زیندانی مەحکوم کران.

لە وتووێژێک لە گەڵ دەنگی ئەمەریکادا، ڕەزا ئەمینی، چالاکوانی سیاسی دەڵێت، ئەوە یەکەم جار نییە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرگی دیپلۆماسیدا کاری تێروریستی و ئاژاوەنانەوە بە کەسانی خۆی بسپێرێت، دەشڵێت بۆ نموونە هاوکات لەگەڵ گیرانی ئەسەدی لە ١٣ی ئوکتۆبری ٢٠١٨ی زاینیدا، کەسێکی تری ئێرانیش گیرا کە لە نۆڕوێژەوە چووبووە دانمارک تا چالاکوانێکی عەرەبی خوزستان تێرۆر بکات.

رەزا ئەمینی، چالاکی سیاسی
رەزا ئەمینی، چالاکی سیاسی

ڕەزا ئەمینی دەڵێت لە ڕابردوودا نموونەی ئەنجامدانی کاری تێرۆریستی زۆر هەبوونە کە کۆماری ئیسلامی خۆی ئەو پیلانانەی دارشتبوون.

ئەمینی دەڵێت، ئەسەدوڵا ئەسەدی کە پێشتر لە باڵیۆزخانەی ئێران لە نەمسا (ئوتریش) دا کاری دەکرد، "بەڵام دیپلۆمات نەبووە، بەڵکوو تێرۆریستێکی جاسوسی ئێرانی بووە کە لە فۆڕمی دیپلۆماتدا کاری بۆ وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران کردووە."

زانیاری زیاتر لە درێژەی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:17:10 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG