دیپـلۆماتێـکی ئێرانی پاش ئه‌وه‌ی وازی له پـۆسته‌که‌ی خۆی هێنا له باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌که‌ی له هێلسـنکی، ده‌ڵێت ئه‌و له‌وه‌دایه فۆرمی داوای په‌نابه‌ری سیاسی له فنله‌ند پـڕبکاته‌وه.
حسێن عه‌لیزاده ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی ئه‌و بۆیه ده‌ستی له کاره‌که‌ی کێشـاوه‌ته‌وه چونکه حکومه‌تی ئێران سه‌رکوتی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ده‌کات که ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌که‌ی سـاڵی ڕابردووی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ده‌رده‌بڕن.
حسێن عه‌لیزاده سه‌رۆک مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی تاوانبار ده‌کات به‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی شه‌شی 2009 ی بۆخۆی زه‌ودکردووه. گوتی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد نوێنه‌رایه‌تی ئێران ناکات و پـشـتیوانی جه‌ماوه‌ریشی له نێو ئێرانیـیه‌کاندا نیـیه.
حسێن عه‌لیزاده دووه‌م دیپـلۆماتی ئێرانه که له‌م دوایـیانه‌دا وازی له پـۆسـته‌که‌ی هێنابێت بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر حکومه‌ته‌که‌ی. مانگی یه‌کیش محه‌مه‌د ڕه‌زا حه‌یده‌ری ده‌سـتبه‌رداری پـۆسته‌که‌ی بوو له نه‌رویژ و مافی په‌نابه‌ری وه‌رگرت.