Accessibility links

سەرکردەی سوپای پاسداران: موشەکە باڵیستیکیەکانی ئێران دەتوانن کەشتیە فڕۆکە هەڵگرەکان بپێکن


سەرکردەی سوپای پاسدارانی ئێران وتی موشەکە باڵیستیکییەکانی ئێران لە توانایاندا هەیە کەشتیە فڕۆکە هەڵگرەکانی ناو دەریا بپێکن.

سەرۆکی سوپای پاسدارانی ئێران جەنەڕاڵ حسێن سەلامی وتی " موشەکەکان دەتوانن بە وردی کەشتیە فڕۆکە هەڵگرەکانی ناو دەریا بپێکن. ئەم موشەکانە لە ناوخۆ دروست کراون و زۆر قورسە بەرپەرچ بدرێنەوە و لەلایەن موشەکی دیکەوە لێیان بدرێت."

وتیشی تەکنەلۆجیای تایبەتی ئێران بۆ موشەکە باڵیستیکییەکان تەرازووی هێزی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گۆڕی.

ئەم لێدوانانەی ئێران دوای ئەوە دێن کە هەفتەی ڕابردوو هێرش کرایە سەر دوو کەشتی گواستنەوەی نەوت لە کەنداوی عومان و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی گرژیەکانی نێوان تاران و واشنتن زیادببێت و ئەمەریکا هێزی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG