یاسادانه‌ران له ئێران به‌رده‌وامه‌ن له‌هه‌ۆڵه‌کانیان بۆ بڕینی پێوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا. سێ شه‌ممه، سه‌رۆکی په‌رلمان عه‌لی لاریجانی گوتی پێویسته یاسادانه‌ران په‌یامێکی جدی بده‌نه له‌نده‌ن و یاسایه‌کیش به شێوه‌ی ته‌نگه‌تاوی په‌سند بکرێت به‌ئامانجی بڕینی په‌ێوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا.
ئاژانسی دنگ و باسی فارس له زاری لاریجانی ڕایگه‌یاند ئێران پێویستی به‌وه بوو وه‌ڵامی"هه‌ڵوێسته‌کانی حکومه‌تی به‌ریتانیا" له یه‌ك ساڵی ڕابوردو بداته‌وه.
یه‌كشه‌ممه، کۆمیته‌ی په‌رلمانی بۆ کاروباری ئاسایشی نیشتمانی و بۆ ڕێبازی ده‌ره‌وه به‌رنوسه‌که‌یان په‌سند کرد، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به یاسا ده‌بێت ته‌واوی پارلمان په‌سندی بکات.
هه‌فته‌ی ڕابوردو، ئێران بانگی باڵوێزی به‌ریتانیا له تارانی کرد پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌سه‌ر مالپه‌ری بالێوزخانه ڕه‌خنه‌ی له سه‌رجه‌لی مافه‌کانی مرۆفی ئێران گرت.