Accessibility links

پیاوێکی بێ ماڵ و حاڵ لە ئێران جانتایەک لە ئاڵتون و پارە دەدۆزێتەوە و دەیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی


ڕۆژنامەیەکی ناوخۆ بڵاویکردەوە پیاوێکی ئێرانی لە کاتێکدا کە بە ناو زبڵدانێکدا گەڕاوە جانتایەکی دۆزیوەتەوە ئاڵتون و دۆلاری تێدابووە و گەڕاندوویەتییەوە بۆ خاوەنەکەی.

پیاوە بێ ماڵ و حاڵەکەی شاری عەلیگودارزی ڕۆژئاوای ئێران وتی " دایک و باوکم فێرییان کردووم کە کاتێک شتێک دەدۆزیتەوە بیگەڕێنیتەوە بۆ خاوەنەکەی."

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە دەڵێت پیاوە تەمەن 52 ساڵەکە مانگی ڕابردوو لە کاتێکدا کە بە ناو زبڵدانەکانی سەر شەقامەکەدا گەڕاوە جانتاکەی دۆزیوەتەوە.

ڕۆژنامەکە لە زاری پیاوەکەوە بڵاویکردەوە " کاتێک دەستم کرد بە جیاکردنەوەی زبڵەکان، جانتایەکم لە ناو زبڵەکاندا دۆزییەوە کە ئاڵتون و دۆلاری تێدا بوو، بەهای ئاڵتونەکە نزیکەی 20 ملیار تمەن بوو ( 31,000 دۆلار ).

وتی " ئەم ئاڵتون و دۆلارانەم بۆ چەند ڕۆژێکی کەم هەڵگرت، بەڵام نەمتوانی هەڵیانبگرم بۆ خۆم،" ئەوەش لە ترسی پێشێلکردنی بنچینەکانی ڕاستگۆیی کە لەسەرییان گەورە بووە.

وتیشی لە ناو جانتاکەدا کاردێکی تێدا بووە و بەهۆی ئەوەوە توانیویەتی خاوەنەکەی بدۆزێتەوە.

چیرۆکی ئەم خۆنەویستییە سەرسوڕهێنەرە لە کاتێکدایە کە ئابووری وڵاتەکە بەهۆی سزاکانەوە لە دۆخێکی خراپدایە، میدیاکانی ناوخۆش دەڵێن هەڵاوسانی ساڵانەی ئابووری لە وڵاتەکەدا لە سەدا 40 تێپەڕ دەکات.

ڕۆژنامەی ئیتیماد وتی خاوەنی ئاڵتون و دۆلارەکە ژنێک بووە لە تەمەنی پەنجاکانیدا و نەوەکەی جانتایەکی فڕێداوە وایزانیوە زبڵی تێدایە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG