Accessibility links

ئاگری ئیسماعیل نەژاد: خەڵکی ئێران وەک هەڵبژاردنەکانی پـێشوو هیچ هیوایەکیان بەم هەڵبژاردنەش نیـیە


بڕیارە ڕۆژی هەینی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران بەڕێوەبچێت، ئەمەش دەبێتە 13 هەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لەوەتای کۆماری ئیسلامی ئێران دامەزراوە. بەڵام لە سەردەمی هیچ کام لەو سەرۆکانە گۆڕانکاریـیەکی ئەوتۆ لەو وڵاتە بەدی نەکراوە و بڕیارەکان لە دەستی ڕابەری باڵادا بووە.

ئێرانیـیەکان چۆن لەم هەڵبژاردنەی ئەم جارە دەڕەوانن؟

ئاگری ئیسماعیل زاده‌
ئاگری ئیسماعیل زاده‌

رۆژنامەوان ئاگری ئیسماعیل نەژاد لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەڵێت " ئەم هەڵبژاردنە، هەڵبژاردنێکە کە زۆرینەی هەرە زۆری خەڵک وەکو هەڵبژاردنەکانی پێشوو هیچ پێشوازیەکیان لێ نەکردووە وە لە ڕاستیدا دەتوانین بڵێین یەکێک لەو هەڵبژاردنانەدایە کە خەڵک پشتدەکاتە سندوقەکانی دەنگدان لەبەر خاتری ئەوەی بە لایەنی کەم لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوو خەڵک بەشێکیان لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداریـیان کردووە وە ئەو بەشداریە نەبووەتە هۆکاری ئەوەی کە ئاڵوگۆڕێک لە ژیانیان پێش بێت بەڵکو ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو بەددتر ئەڕوات."

کاک ئاگری دەڵێت "بەشداریکردن و نەکردن لەسەر ئاکامی هەڵبژاردنەکان کارتێکردنی نابێ، دەشڵێت ئاستی توانایی بەڕێوەبەرایەتی کاندیدەکان زۆر لە خواردایە، بەڵام سەرەڕای ئەوە قەیرانەکانی ئێران، قەیرانی ساختاری و ئایدیۆلۆژیکین. ئێران بە پێی ئایدیۆلۆژیەک کە لەگەڵ ئەمریکادا نا سازێت، بە پێی ئایدیۆلۆژیەک هەوڵ دەدات شەڕی بە وەکالەت لە وڵاتانی ئیسلامی ساز بکات، بە پێی ئایدیۆلۆژیەک کە بە دوای ئیمپراتوریەتی شیعەیەدایە یان دەیەوێت پەرە بە موشەکەکانی بدات، یان پەرە بە بەرنامەی ناوکی بدات."

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:14 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG