Accessibility links

ئامار و ڕێژەی ئەو کۆڵبەرانەی لە ماوەی یەک ساڵدا گیانیان لەدەستداوە


لە ماوەی ئەم ساڵەدا زۆرجار هەواڵی دەڵتەزێنی مردن و کوشتنی کۆڵبەران بیستراوە. بەپێی هەواڵەکان لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران لە سەقز و پیرانشار و بانە و سەردەشت و مەریوان و هەورامان کوشندەترین ناوچە بوون بۆ کوڵبەرانی کورد.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ئێران ئەو کەسانەی کە کاری کۆڵبەری دەکەن ژمارەیان لە نێوان هەشتا هەزار بۆ سەد و هەفتا هەزار کەسدایە.

ڕەقبوونەوە لە سەرما و کەوتنە خوار لە شاخەکان و زیان و سەدمەی جەستەیی بە لایەکەوە، تەقەی هێزە ئەمنییەکان و پاسەوانانی سەرسنووریش لە لایەکی دیکەوە، ئەو هەڕەشە سەرەکییانەن کە لە بەردەمی ژیانی ئەو کەسانەدان کە کاری کۆڵبەری دەکەن.

ئەوانەی کە کاری کۆڵبەری دەکەن کێن؟

دیاردەی کۆڵبەری بە زۆریی لە کام شار و شارۆچکەدا بوونی هەیە؟

ژمارە و ڕێژەی کۆڵبەرانی قوربانی نان و ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە لەم ڕێگایەدا لە میانەی ئەو ساڵ کە تێپەڕی چەندە؟

بۆ هێزەکان و پاسەوانانی سەرسنور بە مەبەستی کۆشتن تەقە لە کۆڵبەران دەکەن لە کاتێکدا ئەوان نە چەکدارن و نە مەترسییەکیان هەیە؟

چین ئەو هەنگاوانەی بۆ ڕێگریکردن لە کوشتنی کوڵبەران گیراونەتەبەر؟

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە و هەندێک زانیاری دیکە لەسەر کۆڵبەران بەفراو نووری لە دەنگی ئەمریکای بەشی کوردییەوە لە واشنتن گفتوگۆی لەگەڵ ڕێبین ڕەحمانی، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە فەرانسەوە ئەنجامداوە.

بەڕێز ڕێبین لەم گفتوگۆیەدا دەڵێت کە لە میانەی ئەمساڵدا کە تێپەڕی، 42 کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سەرسنووری ئێران گیانیان لەدەستداوە و 6 کۆڵبەریش بە تەقەی هێزەکانی تورکیا گیانیان لەدەستداوە و کۆڵبەرێکیش لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی تورکیادا گیانی لەدەستداوە.

هەروەها دەشڵێت هەر لەو ماوەیەدا 147 کۆڵبەر ڕووبەڕووی زیان و سەدمەی جەستەیی بوونەتەوە و 14 کۆڵبەریش بە هۆی ڕووداوە سروشتیەکانی وەک لافاو و خنکان لە ناو ڕووبارەکاندا گیانیان لەدەستداوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:45 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG