Accessibility links

ئەحمەد ئەسکەندەری: کۆتایی هاتنی قەدەغەی چەک لەسەر ئێران تەنها دەستکەوتێکی سمبوڵییە بۆ ئێران


ئەحمەد ئەسکەندەری دەڵێت کۆتایی هاتنی قەدەغەی چەکی باو لەسەر ئێران قازانجی بۆ ئێرانی لێناکەوێتەوە ئەوەش بە هۆی ئەو گەمارۆ نێودەوڵەتیانە و ئەمەریکاوەیە بەسەر تارانیاندا سەپاندوە و بوتە مایەی ئیفلیجکردنی ئابووری ئێران و داڕمانی سیستیمی داراییەکەی.

ئەحمەد ئەسکەندەری نوسەر وشارەزای لە کاروباری سیاسی ئێران سەبارەت بە شیانی گۆڕانکاری لەهەڵوێست و سیاسەتی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا بەرامبەر ئێران ئەگەر وەک(گریمانەیەک) دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا سەرکەوتن بەدەست بێنن، ناوبراو دەڵێت؛ گۆڕان لە زمانی ئەمەریکا بەرامبەر ئێران دەبێت ، بەڵام بارودۆخەکەی نێوانیان هەرگیز ناگەڕێتەوە بۆ سەروەختی"براک ئۆباما" سەرۆکی پێشووی ویلایەتەیەکگرتوقەکانی ئەمەریکا. ئەمە تەوەرەی ئەم وتوێژەیە سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ بەرێز ئەحمەد ئەسکەندەری ئەنجامی داوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:05 0:00


XS
SM
MD
LG