Accessibility links

کەسێکی زیندانیکراو لە ئێران دەبێتە داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ


ئەنوشە ئاشوری و هاوسەرەکەی
ئەنوشە ئاشوری و هاوسەرەکەی

ئەندازیارێکی خانەنشینی بەریتانی بە ڕەچەڵەک ئێرانی کە بە تۆمەتی سیخوڕیکردن لە ساڵی 2017 وە لە ئێران دەستگیرکراوە، بڕیاری داوە بێتەدەنگ لەسەر پـێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەو بەندیخانەیەی لە تاران تیایدا بەندکراوە.

ئەنوشە ئاشوری تەمەن 66 ساڵ کە خاوەن هەردوو رەگەزنامەی ئێرانی و بەریتانیـیە، لە مانگی هەشتی ساڵی 2017لە تاران دەستگیرکرا، لەو کاتەی بۆ سەردانی دایکی لە لەندەنەوە گەڕایەوە بۆ ئێران. هاوسەرکەی و کوڕ و کچەکەی ئاشوری بۆ دەیان ساڵە لە لەندەن دەژین. دەسەڵاتدارانی ئێران بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل حوکمی زیندانی 10 ساڵیان بۆ ئاشوری دەرکرد و سزاکەی لە بەندیخانەی ئەوین لە تاران وا بەسەردەبات.

خێزانەکەی دەڵێت ڕەتیدەکاتەوە ئەنوشە سیخوڕی بۆ ئیسرائیل کردبێت و بە هەڵبەستراوی لەقەڵەم دەدات. ئۆفیسی کاروباری دەرەوەی بەریتانی بەیاننامەیەکی دەرکردوە و داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێرانی دەکات ئاشوری بەندکراو بە خانەوادەکەی شادبکاتەوە.

ئاشوری لە 3 ی مانگی حەوت لە میانەی پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شێری هاوسەری پەیامێکی ناردووە بە تایبەتی بەشی فارسی دەنگی ئەمەریکا. لە پەیامەکەی دەڵێت ئەو ئامادەیە هاوکاری بکات لەگەڵ ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ تاوەکو دنیا لە قوربانیانی ستەمکاری نێو بەندیخانەی ئەوین ئاگاداربکاتەوە.

گوتوشیەتی بەشێک لەو پـێشێلکاریـیانەی خۆی بینیویەتی و بیستوویەتی، 2 زیندانکراو لە کاتی لێکۆڵینەوە کوژراون و زیندانکراوێکی دیکە بەهۆی نەخۆشکەوتن لە ئەنجامی بارودۆخی خراپی ناو زیندانەکە ئەویش گیانی لەدەستداوە. هەروەها گوتویەتی 2 زیندانکراو خۆیان کوشتووە و 6 دیکە هەوڵی خۆکوشتنیان داوە، وە دەیان زیندانیکراوی دیکە براون بۆ نەخۆشخانەکانی تایبەت بە بە نەخۆشی دەروونی و مێشک وە لەوێ دەرزیان لێدوان کە نازانن چ جۆرە دەرزیـیەک بووە.

XS
SM
MD
LG