Accessibility links

هادی سۆفی زادە: ئێران داهاتویەکی ڕەشی هەیە


لەهەر ئاریشەیەک لە ئێران خۆپیشاندان دەکەونەوەو هەرجارەو بە شێوەیەک، بەڵام زۆربەی بەرگێکی سیاسی لەبەر دەکات.

هەر لە خۆپیشاندانەکانی چەند مانگی رابردووی ئێران، تا خۆپیشاندانەکانی هەنووکە، بەهۆی شاردنەوەی راستی روداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە کە بووە هۆی کوژرانی 176 کەس لە سەرنشینانی فڕۆکەکە.

بە پێی راپۆرتەکان زیاتر لە 30 زانکۆ خۆپیشاندانی تیا کراوە

ئەو هوتافانەی دەوترێتەوە داوای روخانی دەسەلات و دەست لە کارکێشانەوەی کاربەدەستە باڵاکانی ئەو وڵاتە دەکەن لە نێویشیاندا خامەنیی، تا ئەوانەی بەرپرسیار بوون لە هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە.

ئایا ئەم خۆپیشاندانانە بە کوێ دەگات؟

ئایا رۆڵی فشارە ئابورییەکان چییەو چ کاریگەرییەکیان بەسەر ناوخۆی ئێرانەوە هەیە؟

بە خۆپیشاندانەکان و ئەو شارانەش کە خۆپیشاندان تیایدا روو دەدات، هەست دەکرێت خەباتێکی نەتەوەیی خەڵکی ئێران رەنگ دەداتەوە، تا چەند بارودۆخەکە ئاڵؤزو هەستیار تر دەکات؟

ئایا ئەو شەڕە نەتەوەییە کە زۆر وڵات پێوەی گیرۆدەبوون، گەر ببێ بۆ ئێران چۆن دەبێت؟

بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەو کۆمەڵێک پرسی تر

سەرنجتان رادەکێشم بۆ ئەو فایلە دەنگییە کە وتوێژە لەگەڵ بەرێزان هادی سۆفی زادە وەک شیکەرەوەیەکی سیاسی بنکە لە نەرویج، هەروەها بەڕێز سەلاح بایەزیدی نوێنەری واشنتنی کۆمەڵەی شۆڕش گێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران.

please wait

No media source currently available

0:00 0:26:28 0:00


XS
SM
MD
LG