Accessibility links

هێزەکانی حکومەتی ئێران گولـلە و گازی فرمێسک ڕێژ لە دژی خۆپیشاندەران بەکاردەهێنن


چەند پارچە ڤیدیۆیەک ڕەوانەی ناوەندی مافەکانی مرۆڤی ئێران بنکە لە نیویۆرک کراون و تیایاندا نیشان دەدرێت هێزەکانی حکومەتی ئێران گازی فرمێسک ڕێژ لە دژی خۆپـیشاندەران بەکاردەهێنن و تەنانەت تەقشیان لێ دەکەن تاوەکو بڵاوەیان پـێبکەن.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێس ئەمڕۆ دووشەممە گوتی ڤیدیۆکان پشتڕاستکراونەتەوە، لە یەکێک لە ڤیدیۆکان نیشان دەدرێت لە نزیک مەیدانی ئازادی تاران خۆپـیشاندەران گردبوونەتەوە و پـۆلیس گازی فرمێسک ڕێژ لە دژیان بەکاردەهێنێت. ژنێک بە فارسی دەڵێت"گازی فرمێسک ڕێژ دەگرنە خەڵکی لە مەیدانی ئازادی. مەرگ بەر دیکتاتۆر!"

لە ڤیدیۆیەکی دیکەدا ژنێک نیشان دەدرێت کە لەسەر زەویـیەکی خوێناوی هەڵی دەگرن. کەسێک لە نزیکیـەوە هاواردەکات و دەڵێت گولـلە بەر قاچی کەوتووە. کەسێکی دیکە دەڵێت خوێنەکەی ناوەستێت.

بەڵام جەنەڕاڵ حسێن ڕەحیمی، سەرۆکی پـۆلیسی تاران ڕەتیکردەوە تەقە لە خۆپـیشاندەران کرابێت و گوتی پـۆلیس بە هێمنی و سنگێکی فراوانە مامەڵەی لەگەڵ خۆپـیشاندەران کردووە.

بە درێژایی ڕۆژی دوێنێ یەکشەممە پـۆلیس لە مەیدانی وەلی عەسر و زانکۆ تاران و شوێنی دیکە پایتەخت بڵاوببوونەوە. ئەندامانی سوپای پاسدارانیش بە ماتۆرسکیل بەو ناوچانە دەگەڕان.

XS
SM
MD
LG