Accessibility links

هەڵویستی پارتە کوردیەکانی ئێران و نیگەرانیەکانی خەڵک لەبارەی خوپێشاندانەکانی ئێران


حکومەتی ئێران هێڵی ئنتەرنێتی لە تەواوی وڵاتەکە بڕیوە تاوەکو خەڵکی ئێران لە جیهان داببڕێت و زانیاری لە بارەی ناڕەزایـیەکان بڵاونەبنەوە، ئەمەش نیگەرانی لێکەوتووەتەوە.

لەبارەی کوژران و برینداربوون و گرتن و خوپێشاندانەکانی خەڵکی شارە کوردیەکانی ئێران و هەڵویستی حیزبە کوردیەکانی ئێران، عومەر ئیلخانی زادە سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بۆ دەنگی ئەمەریکا گووتی ئێمە بەهەموو وجودمانەوە پشتیوانی لە خوپێشاندانەکان دەکەین وە هەر رێنوێنیشمان بۆ رێکخستنەکانی خومان لە دەرەوە و ناوەوە ئەوەبوو ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران هەماهەنگیمان هەیە پێمان وایە دەکرێت هەموو ناوەندە نێونەتەوەییەکان وە هەموو رێکخراوەکانی کە بەرگری لە مافی مرۆڤ دەکەن بێنینە سەر خەت و بە توندی خەریکی بۆ ئەوە و داوامان کردووە جاریەی کوردیش هەمو بەشەکەکانی کوردستان لە ئەورۆپا و ئەمەریکا و هەموو جیهان دەست بکەن بە‌ خوپێشاندان چاودێری دۆخەکەش دەکەین بۆ هاوئاهەنگی زیاتر وە هەر شتێکیش لە دەستمان بێت بۆ پشتیوانی خەڵک درێغی لێ ناکەین بەڵام دیارە خەڵکێکی زور بەداخەوە شەهید بووە بەتایبەت ئەوە دەبینرێت کە ئەوان زەبرو زەنگیان زورتر خستووتە سەر کوردستان بەهۆی ئەوە کە قین لە دڵیشن ئێمە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیش لەم بابەتەوە هاوئاهەنگی دەکەین و پێمان وایە کە کۆماری ئیسلامی ئێران دوای ئەو خوپێشاندانە ڕەنگە بتوانێت کۆنتڕۆڵی بارۆدوخەی ئێستا بکات بەڵام بێگومان تازە نە ئەو هێزە نە ئەو توانایەی نابێت وە نەفرەت و رق و توڕەیی و یەکگرتوویەکی یەکجار زوری خەڵک بەرامبەر بە خوی پێکدێنێت و درۆستی دەکات.

بابەشێخ حوسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئێمە وەکو سازمانی خەبات لە ئێستادا بەکارهێنانی هێزی پێشمەرگەمان پێ باش نیە بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکان چونکە زەمینە زیاتر دەدات بە دەسهەڵات و بە رژێم بۆ سەرکوتکردنی خەڵک ئەندامان و لایەنگرانی سازمانی خەبات بانگهێشت کراون کە بە شێوەیەکی درۆست هاوکاری خەڵک بکەن نەک سیاسەتی حیزب و تەشکیلاتی بێنن جێبەجێی بکەن وەکو خەڵک و لەگەڵ خەڵک هاودەنگ بن و بەشداری بکەن، ئەوەی ڕوونە ئێستا رژێم هەتا ئێمە زانیاریمان هەیە بۆ خوی بە‌ کرێگیراوانی دەسهەڵات دەچن شوێنە گشتیەکان دەسوتێنن بۆ ئەوەی زەمیە ئامادە بکەن بۆ سەرکوتکردنی زیاتری خەڵک بەو مانایە ئاژاوەگێڕن بۆ نموونە دەچن قوتابخانە دەسوتێنن و ناوەندی بە کەڵک دەسوتێنن بەڵام خەڵک ئەوەی کە دەیکات بنکەکانی ئاخۆندەکان دەسوتێنن، ئێمە پێمان وایە بەکارهێنانی چەک و هێز لە ئێستادا و بەکارهێنانی هێزی پێشمەرگە و چاڵاکردنی هێزی پێشمەرگە لە ئێستادا وا دەکات رژێم بیانۆی دەستکەوێت بۆ سەرتکوتکردنی خەڵک .

شۆڕش غەفوری چاودێری سیاسیە خەڵکی کوردستانی ئێران بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت بەشێکی زوری ئەو ڕەخنانەی کە دەگیرێت لە ناو خودی ئێراندا و لە ناو خودی خوپێشاندەراندا بێ دەنگی یان جۆرێک ئەوەی کە خەت نەدان و کارنەکردنی ڕاستەوخۆی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی‌ بە گشتی و ڕەخنەی جدی ئەوەیە بۆچی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات تەنها دەڵێن پشتیوانی لە خوپێشاندانەکان دەکەین کە مافێکی ڕەوای خویانە خوپێشاندان بکەن لە کاتێکدا ئەوان دەبوو لە ڕێگەی تەشکیلاتی و پێشمەرگەکانیانەوە کاری جدی لەسەر خوپێشاندان بکەن، کۆماری ئیسلامی هاتووە هێزێکی گەورەی لە تەورێز و لۆڕستانەوە هێناوەتەوە سنە و مەریوان و کرماشان و لە کرماشان و سنە و مەریوانیشەوە هێزی کوردی بردووتە ئەوێ بۆ ئەوەی شەڕێکی نەتەوەیی و نشتیمانی درۆست بێت ئەگەر ئەمە بتوانێت سەربگرێت بۆ کۆماری ئیسلامی قازانجە لەبەر ئەوەی گەلانی ئێران دەکاتە دوژمنی یەکتری بویە پێویستە حیزبە کوردیەکان تەنها لە چوارچێوەی بەیاننامە بێنە دەرەوە و بە ڕاستەوخۆ کار بکەن لەسەر پشتیوانیکردنی خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:50 0:00


XS
SM
MD
LG