Accessibility links

سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشە لە خۆپـیشاندەران دەکات


دەزگاکانی ڕاگەیاندنی فەرمی ئێران دەڵێن سوپای پاسداران هۆشداری داوە بە خۆپـیشاندەران لەوەی کۆتایی بە خۆپـیشاندانەکانیان بهێنن ئەگەر نا ئەوا ڕووبەڕووی کاردانەوەی توند دەبنەوە.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز دەڵێت میدکانی ئێران گوتوویانە سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" ئەگەر دۆخەکە پـێویست بکات ئەوا ڕێوشوێنی یەکلاکەرەوە و شۆڕشگێڕانە دەگرینەبەر لە دژی هەر جموجۆڵێک بەردەوامبێت بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایش."

ڕۆیتەرز دەڵێت ئەم خۆپـیشاندانانەی ئێستا ئێران توندترین خۆپـیشاندانی نێو وڵاتەکەن لەوەتای خۆپـیشاندانەکانی ساڵی 2017 . دەشڵێت زیاتر لە 80 شار و شارۆچکەی گرتووەتەوە و سوپای پاسداران و چەکدارانی بەسیج بە لایەنی کەم 22 کەسیان کوشتووە.

ناڕەزایـیەکان هەرچەندە پاش زیادکردنی نرخی بەنزین دەستیانپـێکرد، بەڵام ئاکامی کەڵەکەبوونی کێشەکانی خەڵکە کە بە دەست گرانی و خراپی باری ئابوری و فشارەکانی حکومەت دەناڵێنن.

لە ئێستادا حکومەتی ئێران هێڵی ئنتەرنێتی بڕیوە تاوەکو وڵاتەکە لە جیهان داببڕێت و نەهڵێت ڕاستیەکان ئاشکراببن. بەپـێی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن کوژراو و برینداری ئاکامی سەرکەوتکردنەکانی حکومەت زۆر لەوە زیاترە کە لایەنە فەرمیـیەکانی ئێران ڕایدەگەیەنن.

XS
SM
MD
LG