Accessibility links

میدیاکانی ئێران: هەوڵی کوشتنی قاسم سولەیمانی دراوە


ئاژانسی دەنگ‌وباسی فارسی نیمچە فەرمی ئێران دەڵێت دەزگای هەواڵگیری پاسداران توانیویەتی هەوڵێک پـوچەڵ بکاتەوە بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران.

ئاژانسەکە ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە زاری حوسەین تائب سەرۆکی دەزگای هەواڵگیری پاسدارانەوە بڵاویکردەوە کە گوتویەتی دەزگای عبری و عەرەبی لە ناو ئێران هەوڵی کوشتنی قاسم سولەیمانیـیان داوە.

نابراو دەڵێت پـلانەکە بە ساڵان کاری بۆ کرابوو و 3 کەس هەوڵی ئەنجامدانیان دابوو، ئەویش لە ڕێگەی کڕینی موڵکێک لە پاڵ حوسەینیەی باوکی قاسم سولەیمانی لە شاری کرمان. دەشڵێت بە نیازبوون لە دەوری 350 هەتا 500 کیلۆگرام تەقەمەنی بە ڕێگەی لێدانی تونێلێکەوە بۆ ژێر حوسەینیـیەکە بەرن و لە ڕۆژی نۆ یان دەی مانگی موحەرەم کە ساڵانە قاسم سولەیمانی لەو دوو ڕۆژە دەچێت بۆ حوسەینیـیەکە بیتەقێننەوە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ سەرچاوەیەکی سەربەخۆ ئەم لێدوانەی سەرۆکی دەزگای هەواڵگیری پاسدارانی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

XS
SM
MD
LG