Accessibility links

ڕوانگە: له پەنابەریەوە بۆ قەیرانی ئاو


لە بەرنامەی ڕوانگەی ئەمڕۆدا دەپەرژینە سەر دوو بابەتی جیاواز.

لە بەشی یەکەمی بەرنامەکەدا دەچینە لای پەنابەرێکی کورد کە لە مەریوانی کودستانی ئێرانەوە خۆی گەیاندۆتە کوبا. سەعدی لوتفی سێ ساڵ و نیوە لە کوبا چاوەڕوان دەکات بگوازرێتەوە بۆ وڵاتی سێهەم، بەڵام تا ئێستا هیچ وڵامێکی نییە. بەڕێز لوتفی دەڵێت "ژیانی پەنابەری لە کوبا زۆر دژوارەو هیوایەکی زۆر کەمیش هەیە بۆ گەیشتن بە وڵاتێکی تر ئەمەش لە کاتێکدا لێرە مافی خوێندن و کارکردنمان نییە."

لە بەشی دووهەمی بەرنامەی ڕوانگە دەچینە سەر بابەتی قەیرانی ئاو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وئەو مەترسییانەی کە خەڵکی ناوچەکە دووچاری دەبنەوە. بە پێی لێکۆڵینەوەکان 16 وڵاتی جیهان کە زۆربەیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن گەیشتوونەتە لێواری ڕۆژی کوتایی و ئەمەش بەو مانەیە دەبێت کە قەیرانی ئاو ئێستا قەیرانێکی سیاسی، مرۆڤی و ژینگەییە. پڕکردنی بەنداوی ئیلیسو لە تورکیا سەرەڕای ناڕەزایەتی دەربڕینی زۆری عێراق دەستیپێکردووە و ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر عێڕاق و هەرێمی کوردستان.

دکتۆر مەنسور سۆهرابی لێکۆلەری ژینگەو ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژیکی دیاسپۆرای کوردی دەڵێت ووشکبوونی ئەو ناوچانەی کە ڕووباری دیجلە بەناویدا تێپەڕ دەبێت مەترسییەکی گەورە لە سەر ژیانی مرۆڤ لەو ناوچانەدا دروست دەکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:28:22 0:00

XS
SM
MD
LG