Accessibility links

لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە ئێران 20 پاسدار دەکوژرێن


دەزگاکانی ڕاگەیاندنی فەرمی ئێران دەڵێن لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە ناوچەیەکی باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان بە لایەنی کەم 20 پاسدار کوژراون و 10 ی دیکە برینداربوون.

سوپای پاسدارانیش لە بەیاننامەیەکدا نووسیویەتی هێرشەکە ئەمڕۆ چوارشەممە لە جادەیەکی نێوان هەردوو شاری خاش و زاهیدان لە ئوستانی سیستان بلوچستان ڕوویداوە و کراوەتە سەر پاسێکی پاسداران. دەڵێن ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک پاسەکەدا تەقیوەتەوە.

جەیش ئەلعەدلی بلوچەکان کە گروپـێکی سووننەیە، بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاندووە.

XS
SM
MD
LG