Accessibility links

ڕێکخراوێکی مافەکانی مرۆڤ دەڵێت ئێران 22 کەسی لە سێدارەداوە و ئێران ڕەتیدەکاتەوە


ڕێکخراوێکی چاودێری مافەکانی مرۆڤی ئێران دەڵێت دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەیان لە شاری ئەهوازی باشوری وڵاتەکە 22 کەسیان لەسێدارەداوە لەسەر هێرشەکەی لە مانگی دە کرایە سەر نمایشێکی لەشکری لە شارەکەدا. بەڵام کاربەدەستانی ئێران ئەم هەواڵە ڕەتدەکەنەوە.

ڕێکخراوەکە لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی بەپـێی چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژی پـێنجشەممە ڕێکەوتی 8 ی مانگی یازدە لە سێدارەکان لە زیندانی ناوەندی ئەهواز جێبەجێ کراون.

دەشڵێت سەرچاوەکان گوتوویانە بۆ ڕۆژی شەممە ئۆفیسی وەزارەتی ئیتیلاعات پەیوەندی بە کەسوکاری لەسێدارەدراوەکان کردووە تاوەکو بچن بڕوانامەی مەرگی ڕۆڵەکانیان وەربگرنەوە. جگە لەوەی تەرمەکانیان نەداونەتەوە، پـێشیانگوتوون نابێت پـرسەیان بۆ دابنێن.

بەڵام کاربەدەستانی ئێران ئەم ڕاپـۆرتە ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن هێشتا کەیسی تاوانبارانی پەیوەست بە نمایشە لەشکریـیەکە نەدراون بە دادگا.

پـێشتر لە 24 ی مانگی نۆ وەزارەتی ئیتیلاعات ڕایگەیاند 22 کەسیان لەسەر هێرشی سەر نمایشە لەشکریـیەکە دەسـتگیرکردووە.

XS
SM
MD
LG