Accessibility links

ڕوانگە: گشتگیربوونی مانگرتنه‌گان لە ئێران و ئەگەری ڕوخانی کۆماری ئیسلامی


مانگرتنی بازاڕی ئێران
مانگرتنی بازاڕی ئێران

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتانە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا بڵاوبوەتەوە گرانی و بێکاری ژیانی بنەماڵەکانی لە ئێران و کوردستان بردوەتە دۆخێکی مەترسیدارەوە و هەر ئەم بارودۆخەش کاریگەری گەلێک خراپی لە سەر دەروون و جەستەی کرێکاران، مامۆستایان و خوێندکاران و بو گشتی خەڵک لە ئێران داناوە.

هەروەها ئەو دۆخە بوەتە هۆی ئەوەی مامۆستایان مانگرتنی سەرانسەری ڕابگەیەنن هەروا کە پێشتەریش دوکان و بازاڕەکان له چەندین شاری ئێران بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتی خۆیان به گرانی و نەبوونی کاسبی مانیانگرتووه و دوکان و بازاڕیان داخست.

له ناوچه کوردنیشەکانی ئێران و پارێزگای کوردستان لانی کەم له سێ شاری کرماشان، سنه، سەقز، مەریوان و بانە پێشوازیـیەکی زۆر لەم مانگرتنانه کراوه. جگه لەم شارانە، لە هەندێک شاری تری ئێران، لەوانە میاندواو، هیرمەند، بۆرازجان، گۆرگان، زەنجان، نیکشار، ئەراک، کنارەک ئێسفەهان، مەشهەد، تاران، تەورێز، چابەهار، سەراوان، شاەڕەزای ئێسفەهان و رەشت دوکاندارەکان بەشداری مانگرتنەکه بوون.

هەروەها هەندێک شۆفێری لۆری چەند حەوتوو لەگەڵ خاوەن لۆریەکان له شوێنەکانی تری ئێراندا مانیان له کار کردن گرتبوو و داوای زیادکردنی کرێ بارەکانیان دەکرد.

پسپۆران دەڵێن ئەم مانگرتنانه کاردانەوەیەکه لە بەرامبەر دژواری ژیان و خراپی ڕوو له هەڵکشانی ڕەوشی ئابووری کۆتایی پێ نایەت تا کاتێک گرفته ئابوریەکان له ئێران به شێوازێکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت. چەند مانگێکە گرانی بەرچاوی کاڵاکان لە بازاڕەکان گرفتی سازکردووه و به وتەی ئابوریناسان ئەمه بووەته ئەوەی خەڵک توانای کڕینیان نەبێت، ئەمەش به مانای بێ بازاڕی دوکاندارن دەبێت.

هەندێک له چاودێران لەو بڕوایەدان ناڕەزایەتی نیشاندانی بازاڕەکان و مانگرتنی گروپه جۆراجۆرەکان له ئێران دەبێت وەک درێژەی ناڕەزایەتیه بەربڵاوەکانی زستانی ساڵی پاری ئێران شرۆڤە بکرێت که ئەگەر چی به توندی سەرکوت کرا، بەڵام به ‌سەرکوت کۆتایی پێ ناهێنرێت.

ئایا کۆماری ئێسلامی به گشتگیربوونی مانگرتنه‌گان و ناڕه‌‌زایه‌تی نیشاندانەکان دەڕوخێت یان وەرگرتنی یارمه‌تی له دەسه‌ڵاتی بیانی و ده‌ستێوه‌ردانی بیانی بۆ گه‌شتن به‌م ئامانجه پێویسته؟

بۆ باس سەبارەت بەم بابەتە، لە ڕوانگەی ئەم حه‌وته لەگەڵ به‌ڕێزان بێهره‌نگ زه‌ندی، ڕۆژنامه‌وان و لێکۆڵه‌ری سیاسی و سۆران شێرزاد لێکۆڵه‌ری سیاسی وتووێژمان کردوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:32:57 0:00

XS
SM
MD
LG