Accessibility links

ڕوانگە: مانگرتنی مامۆستایان لە ئێران


بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان له مانگرتنی سەرانسەری لە شارەکانی جۆرواجۆری ئێران و کوردستان " بە هۆی خراپی باری بژیوی ژیان و دۆخی نالەباری خۆێندن" مامۆستایان لە چوون بۆ وانەکانی خوێندن خۆیان بوارد.

لە شارەکانی کوردستان وەک سەقز، مەریوان، دیواندەرە، جوانڕۆ، سایین‌قەڵا، سەوڵاوا، سەرپێڵی‌زەهاو، ڕوانسەر، ورمێ، سنە، شائاباد، کرماشان، ئیلام و چەندین شار و شارۆچکە و گوندی کوردستان مانگرتنی گشتی مامۆستایان بەڕێوە چوو.

هەروەها ماڵپەڕی ڕادیۆ فەردا ئاگایی سەبارەت بە ناڕەزایەتی دەربڕین و مانگرتن لە شارەکانی تاران، مەشەد، تەورێز، ئیسفەهان، شیراز، یاسوج، سمیرم، هەمەدان، زەرین شار، گوناباد، ئیسلام ئاباد، توربەتی حەیدەریە، سەروئاباد و گرمەی بڵاوکردتەوە.

سەبارەت بە مانگرتنەکان بە تایبەت لە کوردستانی ئێران گرتە ڤیدئۆ و وێنەیەکی زۆر بڵاوکراونەتەوە، لە نێویان دا وێنەی گەلێک لە مامۆستایان لە نوسینگەی قوتابخانەمانیان گرتووە یان لە حەوشەی قوتابخانە سەبارەت بە مانگرتنی ڕۆژی یەکشەمە بۆ قوتابیان دەدوین. ئەوەش لە کاتێکدایە کە هێشتا مانگێک لە ساڵی نوێێ خوێندن لە ئێران دا تێنەپەڕیوە.

بەشێک لە داواکانی ماموستایان: جیاوازی دانەنان لە پێکهاتەی سیستمی ئاموزشی، دابینکردنی ئەمنیەت و ستانداردکردنی قوتابخانەکان، دیاریکردنی بوودجە بۆ یارمەتی دان بەتایبەت بۆ قوتابییانی ناوچە بێبەشکراوەکان و خوێندن بە زمانی زگماکی

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتانە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا گرانی و بێکاری ژیانی بنەماڵەکانی لە ئێران و کوردستان بردووەتە دۆخێکی مەترسیدارەوە و هەر ئەم بارودۆخەش کاریگەری گەلێک خراپی لە سەر دەروون و جەستەی قوتابی و خوێندکاران داناوە. هەروەها ئەو دۆخە بۆتە هۆی ئەوەی ماموستایان مانگرتنی سەرانسەری ڕابگەیەنن.

له به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وته سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان شارام موسلچی، ڕۆژنامه‌وان لە ئەلمان و ناسر سالحی ئه‌سڵ، ڕۆژنامه‌وان لە هەرێمی کوردستان وتوویژمان کردوه.

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:12 0:00

XS
SM
MD
LG