Accessibility links

پەرلەمانی ئێران وەزیری کار لە پـۆستەکەی لادەدات


پەرلەمانی ئێران وەزیری کاری وڵاتەکەی لە پـۆستەکەی لادا، ئەمەش پاش چەند مانگێک لە ناڕەزایەتیـیەکانی خەڵکی ئێران بەهۆی خراپی باری ئابوری وڵاتەکەیانەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە 290 ئەندام پەرلەمانەکەی ئێران 243 ئەندامیان ئامادەی دانیشتنی پـرۆسەی دەنگدانەکە بوون. 129 پەرلەمانتار دەنگیان دا بۆ لابردنی عەلی ڕەبیعی و 111 پەرلەمانتار لە دژی بڕیارەکە بوون و 3 پەرلەمانتاریش دەنگیان نەدا.

هەفتەی ڕابردوو 40 پەرلەمانتار داوایەکیان پـێشکەش کرد بۆ لێپـرسێنەوە لە ڕەبیعی کە ئەمەش سێـیەم جارە ئەم وەزیرە لێپـرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت.

لەم هەفتانەی دوایی حەسەن ڕوحانی سەرۆکی ئێران کەوتووەتە ژێر فشارێکی زۆر تاوەکو گۆڕانکاری بکات لە تیمە ئابوریـیەکەی.

ئێران ماوەیەکی درێژە بەدەست ڕێژەی بەرزی بێکاری و خراپی باری ئابوریـیەوە دەناڵێنێت، ئەمە جگە لەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەسـتیکردووەتەوە بە سەپاندنەوەی سزاکانی بەسەریدا.

XS
SM
MD
LG