Accessibility links

دادگایەکی ئێران بڕیاری زیندانی 2 ساڵ بۆ ژنێک دەدات بە تۆمەتی لابردنی حیجاب


داواکاری گشتی تاران دەڵێت ژنێک کە لە مانگی دوازدەی ساڵی ڕابردوو لە شوێنێکی گشتی حیجابەکەی سەری لادابوو، سزای 24 مانگ زیندانی دراوە، بەڵام دادگا21 مانگی سزاکەی ڕادەگرێت.

ئاژانسی تەسنیمی نیمچە فەرمی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردووەتەوە عەباس جەعفەری دەولەت ئابادی گوتویەتی ژنەکە لە جادەی ئینقیلابی تاران حیجابەکەی لابردبوو بە مەبەستی هاندانی خەڵکی بۆ فەساد.

بەپـێی هەواڵەکە دادگا بڕیاریشی داوە تەنیا بۆ ماوەی 3 مانگ ئەو ژنە لە زینداندا بمێنێتەوە و جێبەجێکردنی21 مانگەکەی دیکەی سزاکەی ڕابگیرێت هەتا ماوەی 5 ساڵ وە ئەگەربێت و لەو ماوەیە لەسەر سکاڵایەکی دیکە سزای زیندانی بدرێت، ئەوا دەبێت لەگەڵیشیدا 21 مانگی دیکە زیندانی بکرێت.

دەولەت ئابادی ناڕەزایی خۆی لەم بارەیەوە دەربڕیوە و گوتویەتی دەبێت هەر 24 مانگەکە لە زینداندا بمێنێتەوە، بۆیە داوا لە دادگای پـیاداچوونەوە دەکەن بە بڕیارەکەدا بچێتەوە.

لە مانگی دوو پـۆلیسی ئێران 29 ژنیان بە هەمان تۆمەت دەسـتگیرکرد، دەڵێن کەناڵە فارسیـیەکانی دەرەوەی وڵات هانی ژنان دەدەن حیجابەکانیان لابدەن.

XS
SM
MD
LG