چه‌ند حه‌وتوویه پرسی ڕێفراندۆم له ئێران هاتۆته ئاراوه و لانی که‌م دوو لایه‌نی جیاواز داوای به‌ڕێوه‌چوونی ڕێفراندۆم ده‌که‌ن. حه‌سه‌ن ڕووحانی سه‌رۆک کۆماری ئێڕان رۆژی 22ی ڕێبه‌ندان له ساڵیادی ڕێوڕه‌سمی ڕێزگرتن له سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی 57 ئاماژه‌ی به خاڵێکی ده‌ستوری ئێران دا و به شێوازێک داوای کرد بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ندێک له ناکۆکییه‌کان ڕێفراندۆم به‌ڕێوه‌بچێت.
له لایه‌کی تره‌وه، 15 چالاکی مه‌ده‌نی و که‌سایه‌تی ناسراوی ئێرانی له نێوخۆ و له ده‌ره‌وه‌ی ئێران له نامه‌یه‌کی سه‌رئاوه‌ڵادا داوایان کرد ڕێفراندۆم بۆ گۆڕینی کۆماری ئیسلامی له ژێرچاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به‌ڕێوه‌بچێت. ئه‌م که‌سایه‌تییانه ده‌ڵێن ڕێفراندۆم ته‌نیا ڕێگای ئاشتیخوازنه‌یه بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئێران به پێی ده‌نگ و خواستی گه‌لانی ئێران.
له هه‌ل و مه‌رجێك دا سه‌رکوته‌کان له ئێران توندتر بۆته‌وه و له نوێترین ئه‌ڵقه‌ی سه‌رکوت دا چالاکانی ژینگه پارێز کراونه‌ته ئامانج، چه‌ند پرسی ڕێفراندۆم ده‌توانێت به جیدی وه‌ربگیرێت و ببێت به داواکارییه‌کی سیاسی گشتی له ئێران. ئه‌م پرسه چه‌ند ده‌توانێت کێشه‌کانی به‌ربڵاوی ئێڕان چاره‌سه‌ربکات و ئوپوزسیۆنی ئێران چه‌ند ئاماده‌ی که‌ڵک وه‌رگرتن له ئه‌م بابه‌ته‌یه.
له به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وتوه ئه‌م پرسه‌مان له وتووێژ له گه‌ڵ به‌ڕێزان بێهزاد خوشحاڵی نوسه‌ر و رۆژنامه‌وانی کورد له ئاڵمان و عه‌مار گوڵی رۆژنامه‌وان له ناوه‌ندی نۆچه و شرۆڤه‌ی ڕۆژ تاوتۆ کردووه.