Accessibility links

ئێران بازرگانانی ئاڵوگۆڕی دراو دەسـتگیردەکات لە پاش شکاندنی بەهای ڕیاڵ


دەسەڵاتدارانی ئێران نزیکەی 100 بازرگانی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانیـیان دەسـتگیرکردووە، ئەمەش پاش ئەوەی لەم هەفتانەی دوایی بەهای ڕیاڵ لە بەرامبەر دراوە بیانیـیەکان زۆر دابەزی.

تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڤیدیۆیەکی پەخشکرد کە تیایدا نیشانی دەدات پـۆلیس کە ژمارەیەکیان جلوبەرگی سیڤیلیـیان پـۆشیبوو، بازرگانانی دراو دەستگیردەکەن لە ناوچەیەکی سەرەکی تاران بۆ ئاڵوگۆڕکردنی دراو.

لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو ڕیاڵی ئێران بە ڕێژەی 26% لە بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکایی بەهاکەی دابەزی. مانگی حەوتی ساڵی ڕابردوو دۆلارێک بە 38400 ڕیاڵ دەکڕدرا، بەڵام ئەمڕۆ چوارشەممە دۆلارێک بە 48400 ڕیاڵ بوو.

میدیاکانی ناو ئێران دەڵێن جەنەڕاڵ حسێن ڕەحیمی سەرۆکی پـۆلیسی تاران گوتویەتی 10 شوێنی ئاڵوگۆڕی دراویان لە پایتەخت داخستووە.

کەسێک لەوانەی لەم بوارە کاردەکات بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوتووە حکومەت خۆی لە بەشێکی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرپـرسە. دەڵێت حکومەت دۆلاریان بە 48800 ڕیاڵ فرۆشتووە.

لە ساڵی 2010 یەک دۆلار بە 10 هەزار ڕیاڵ بوو، بەڵام لە کۆتایی ساڵی 2011 لەگەڵ توندترکردنی سزاکانی ئەمەریکا و ئەوروپا لەسەر ئێران بەهۆی بەرنامە ناوکیـیەکەیەوە دراوی ئێرانی بەهاکەی زۆر شکا.

XS
SM
MD
LG