شه‌ری تورکیا دژی عه‌فرین و ده‌سه‌ڵاتی کوردی له سوریا به‌رده‌وامه و ئه‌و خۆڕاگرییه و ئه‌وه‌یکه که لایه‌نێکی شه‌ڕه‌که ده‌سه‌ڵاتی تورکیایه که به دژایه‌تی کورد ده‌ناسرێت بۆته هۆی درووست‌کردنی هاوخه‌مێکی زۆر له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا.
پرسیار ئه‌وه‌یه که عه‌فرین و خۆڕاگرییه‌که‌ی بۆ کورد له هه‌موو پارچه‌کان دا به چ مانه‌یه‌که؟ ئه‌م ئه‌زموونه وه‌ک هه‌ندێکی تر له ئه‌زموونه‌کانی کورد له مێژوودا ده‌بێته لاپه‌ڕه‌یه‌کی ئاسایی له مێژووی کورد که شکستی کاتی و به‌رده‌وامی هیوا به دوای خۆیدا دێنێت یان ئه‌م خۆڕاگرییه به گشتی ئه‌زمونێکی نوێ بۆ کورد ده‌خوڵقێنێت و ده‌توانێت پرسی گشتی له کۆمه‌ڵگای کوردی دا درووست بکات.
ڕۆشنبیران له لایه‌که‌وه و حیزبه‌کانی کوردستانی له لایه‌کی تره‌وه چۆن ده‌ڕواننه ئه‌زموونی ئێستای عه‌فرین و چۆن ده‌توانن له ئه‌م ئه‌زمونه بۆ به‌ره‌ودان و پرسی نه‌وته‌وه‌یی کورد که‌ڵک وه‌ربگرن؟
ئه‌م دوو لایه‌نه وه‌ک یه‌ک سه‌باره‌ت به ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵوێست ده‌گرن یان جیاوازی نێوانیان ده‌بێته هۆی ئه‌وه که ئه‌زموونی عه‌فرین نه‌بێته هۆی خوڵقاندنی ئه‌و مانا نوێێانه که له ئه‌م خۆڕاگرییه چاوه‌ڕوان ده‌کرێت.
له به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وتوه‌دا بۆ باس له سه‌ر عه‌فرین و ماناکانی میوانداری به‌ڕێزان کاک ڕه‌زا که‌عبی، جێگری سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و کاک حیسام ده‌ستپیش ماموستای زانستگه‌لی سیاسی زانکۆی سه‌لاح‌ئه‌دین ده‌که‌ین.