بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدئۆیه‌کی له کۆبوونه‌وه‌ی ساڵی 1989ی مه‌جلیسی زانایانی ڕێبه‌ری ئێران که بۆ یه‌که‌م جار بڵاوده‌بێته‌وه سه‌رسوڕمانێکی زۆری له میدیاکانی ئێرانی درووست کردووه. له ئه‌م ڤیدئۆیه‌دا، عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری ئێستای ئێران که ئه‌و کات سه‌رۆک کۆمار بوو ده‌ڵێت خۆی به شیاوی ئه‌وه نازانیت که وه‌ک ڕێبه‌ر هه‌ڵبژێردرێت و پێی وایه وڵاتێکی ئیسلامی که ڕێبه‌رێکی وه‌ک ئه‌وی هه‌بێت بۆ ئه‌وه ده‌بێت فرمێسکی خوێنی بۆ بڕێژی.
له هه‌مان ڤیدئۆدا، باسی ئه‌وه ده‌کرێت که کاتی ڕێبه‌ری عه‌لی خامنه‌یی تا ڕێفراندۆمی چاکسازی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی ده‌بێت و هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری ئه‌و کاتی ئێران زانایانی مه‌جلیسه‌که له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌زانن خامنه‌یی پله‌ی شه‌رعی مه‌رجه‌ع بوونی نیه وه‌ک ڕێبه‌ر هه‌ڵیده‌بژێرن.
ڕۆلی هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی له ئه‌م ڤیدئۆیه‌دا زۆر گرنگ ده‌رده‌که‌وێت و به پێی چاودێران ئه‌م ڤیدئۆیه ڕوونی ده‌کاته‌وه که ڕه‌فسه‌نجانی پلانی دیاری کردنی خامنه‌یی وه‌ک ڕێبه‌ر داڕشتووه و هه‌ر بۆیه‌ش ساڵانێکی زۆر ده‌ستی ڕاستی ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی بوو.
پرسیار ئه‌وه‌یه که بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدئۆیه چه‌ند کاریگه‌ری له سه‌ر سیاسه‌ت له ئێران و شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات له نێوان لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات له ئێران ده‌بێت و ئاخۆ ئه‌و موسوڵمانانه‌ی تا ئێستا باوه‌ڕیان به خامنه‌یی بووه به پێێ ئه‌وه‌ی که خۆی ده‌ڵێت که شیاوی ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تی نیه چێتر پشتگیری ناکه‌ن.
له ئه‌م به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وتوه بۆ تاو و تۆ کردنی ئه‌م باسه میوانداری به‌ڕێزان هێمن سه‌یدی، لێکوڵه‌ری سیاسی له به‌ریتانیا و عه‌مار گوڵێ، ڕۆژنامه‌وان له ئاڵمان ده‌که‌ین.