Accessibility links

ئاسۆ حه‌سه‌ن‌زاده: کۆماری ئێسلامی ناتوانێت وڵامده‌ری داواکاریەکانی خۆپیشاندەران بێت


پاش ئەوەی هەزاران خۆپیشاندەری دژ بە حکومەت نزیک به 9 ڕۆژ بەردەوام بوون، خۆپیشاندانەکەی کە ڕۆژی پێنجشەممەی کۆتایی ساڵی پاری زایینی دژ بە خراپی باری ئابوری لە ئێران دەستیپێکرد، پێدەچێت گەورەترین خۆپیشاندانی دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بێت لە پاش ئەوەی ساڵی 2009 وە. چالاکوانان هەوڵەکانیان بە ڕێگای پەیامەکانی تێلگرام دەنارد بەڵام کاربەدەستان ڕۆژی یەکشەممە حه‌وتوی ڕابردوو تێلگرام و ئینستگرامیشیان ڕاگرت.

تا ئێستاش بە پێچەوانەی ڕای دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، هیچ ئاماژەیەک لە ئارادا نییە ئەم یاخیبوونەی خەڵکی ئێران دژی فەرمانڕەوایانی 38 ساڵەیان دەستێکی دەرەکی لە پشتیەوە بێت.

هەژاری و بێکاری و خراپی باری ژیان تەنگیان بە خەڵک هەڵچنیوە و سەرباری ئەوانەش نەبوونی ئازادی و ڕێگەگرتن لە دەنگی ئازاد و کۆت و بەندکردنی هەموو ئازادییە سیڤیلیەکان خەڵکیان لە ئێراندا بێزار کردووە.

یەکێک لە دروشمەکانی خۆپیشاندەران بریتیە لە "دەستبەردار بوون لە سوریا و حزبوڵای لوبنان و عێراق و یەمەن." ئەمەش بە مانایەکی تر ڕێک داوایەکە لە ڕژێمی ئێرانی تا دەستبەرداری سیاسەتی پاوانخوازی شیعەگەرابێت لە ناوچەکەدا.

ئایا ئه‌م خۆپیشاندانه به‌ربڵاوه به مانای ده‌ستپێکی شۆڕشێکی نوێ له ئێرانه و ئاکامی ڕووخانی کۆماری ئێسلامی ده‌بێت یان نا؟

بۆ باس سه‌باره‌ت لەم بارەیەوە میوانداری دۆکتور ئاسۆ حەسەن‌زاده، جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان وتووێژمان کردوه.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:28 0:00

XS
SM
MD
LG