لە رۆژی پێنج شەممەی حه‌وته‌ی ڕابردوو، دەیان هەزار ئێرانی لە شەقامەکانی لانی کەم 60 شاری ئێران خۆپیشاندانیان کردوە بۆ نیشاندانی ناڕەزایی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخ و رەخنەگرتن لە حکومەت و پۆلیس تا ئێستا نزیک بە هەزار کەسی دەستگیرکردووە، زیاتر لە 21 کەس کۆژراون و چه‌ند سه‌د کەس بریندار بوون.
لەو ڤیدیۆیانەی کە لە خۆپیشاندانەکان بڵاوبونەتەوە خەڵک هاواردەکەن و دروشمی "مەرگ بۆ روحانی" و "مەرگ بۆ دیکتاتۆر" دەڵێنەوە و پۆلیسیش بڵاوە بە قەڕەباڵەغییەکان دەکات لەڕێی بەکارهێنانی ئاو پرژاندن و گازی فرمێسکڕێژەوە و تەقەکردن لێیان.
خەڵک بەرامبەر دەسەلاتداری مەلاکان تووڕەن و نیگەرانی ئەو خۆتێکەڵ کردنەی ئێران لە ئەو شەڕانەی هەریمین کە لە سوریا و لە عێڕاق دا هەن. خۆپێشاندەران لە زۆربەی شارەکان دروشمەکانی "بەندکراوان دەبیت ئازاد بکرێن"، و "یان ئازادی یان مەرگ" یان دەگوتنەوە.
هەندێک لە خۆپێشاندەەران هەروەها ڕەخنەیان لە پشتیوانی ئێران بۆ بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لە شەڕی ناوخۆیی گرت، کە تێیدا سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئێران ڕۆلێکی گەورەی تێدا هەیە. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا ڤیدئۆی ئەو خۆپێشاندانانە بڵاوبوونەتەوە کە نیشان دەدەن خەڵک لە بەرامبەر سەرکوت و زۆرداری دەیان ساڵەی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران وەزاڵە هاتوون.
هه‌ر له ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌دا فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران چوارشه‌مه گوتی "دوژمنان ده‌بێت بزانن که هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رگری کردن و ئه‌منیه‌تی له دژی ئێرانی ئیسلامی ئیتر که‌لکی نه‌ماوه. محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری گوتی: ئه‌مڕۆ ده‌توانین بڵێین که رۆژی کۆتایی ئاشوبی 96ی هه‌تاوی یه." به گوێره‌ی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری "مێهر" ناوبراو گوتی: "بۆ سه‌ربه‌خۆیی کۆماری ئیسلامی هه‌تا مردن خۆڕاگری نیشان ده‌ده‌ین".
جه‌عفه‌ری ئه‌وه‌شی لێ زیاد کرد: "خه‌ڵکی باشووری خۆرهه‌ڵات و باکووری رۆژئاوا [مه‌به‌ست کوردستانه] که له به‌رامبه‌ر نائارامییه‌کانی دژی شۆڕش و خراپکاران هه‌میشه ده‌ست و په‌نجه‌یان نه‌رم کردوو، نه‌یان هیشتوه ئاژاوه‌گێڕان بچێته نیو ڕێزی ئه‌وان".
جێی ئاماژەیە کە ڕێبەری ئێران عه‌لی خامنەیش دوژمنانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی ئەم خۆپیشاندانانەیان بە ناو هەموو وڵاتەکەدا وروژاندووە. لە یەکەم لێدوانی‌دا دوای خۆپیشاندانەکان خامنەئی وتی " لەم ڕۆژانەی دواییدا دوژمنانی ئێران ڕێگەی جیاوازیان گرتە بەر لەوانەش پارە و چەک و سیاسەت و دەزگای هەواڵگریی بۆ دروستکردنی کێشە بۆ کۆماری ئیسلامی."
ئایا ئه‌م خۆپیشاندانه به‌ربڵاوه به مانای ده‌ستپێکی شۆڕشێکی نوێ له ئێرانه و ئاکامی ڕووخانی کۆماری ئێسلامی ده‌بێت یان نا؟
بۆچی ئه‌م خۆپیشاندانه ئێستا جگه له کرماشان و له سنه، له کوردستان به شێوازێکی به‌ربڵاو نه‌بینراوه و ئه‌گه‌ر کوردستان په‌یوه‌ستی ئه‌م خۆپیشاندانه بن ئایا ڕه‌وشه‌که به ته‌واوی له کۆنترۆڵی کۆماری ئێسلامی وه‌ده‌ر نەدەچوو؟
بۆ تاوتۆکردنی ئه‌م باسه له به‌رنامه‌ی روانگه ئه‌م حه‌وته گه‌ڵ به‌ڕێزان دۆکتور کوێستان گادانی، مامۆستای زانکۆ و بەرپرسی پەیوەندیەکانی حدک له پارلەمانی ئۆروپا و حیسام ده‌ستپیش، مامۆستای زانستگه‌لی سیاسی له زانکۆی سه‌لاحه‌دین وتووێژمان کردووه.