Accessibility links

ڕوانگه؛ خۆپشاندانه‌کان له ئێران و ئاکامه‌کانی


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، لە شاری مەشهەد و چەند شاری شاری دیکەی خۆراسان و شاهروود کۆمەلێک لە خەڵک لە بەرامبەر دۆخی ئێستادا کۆبوونەوە و درووشمیان دژی دەسەڵاتداران و کۆماری ئیسلامی ئێران دەدا.

بە گویرەی ڕاپۆرتەکانی ئاژانسەکانی ئاسۆشێتێدپرێس و ڕوێتێرز خۆپێشاندانەکانی سیاسی لە ئێران بە دەگمەن و ئەو خۆپێشاندانانەی ئەم دواییانە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی بایی پێدوایستییەکانی ژیان شەپۆلێکی هەرە گەورەی لە ناڕەزاییەکان ساز کردوە کە لەوەتا نائارامی ٢٠٠٩ لە ئێران دا وێنەی نەبوو.

هەندێک لە خۆپێشاندەەران هەروەها ڕەخنەیان لە پشتیوانی ئێران بۆ بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لە شەڕی ناوخۆیی گرت، کە تێیدا سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئێران ڕۆلێکی گەورەی تێدا هەیە. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا ڤیدئۆی ئەو خۆپێشاندانانە بڵاوبوونەتەوە کە نیشان دەدەن خەڵک لە بەرامبەر سەرکوت و زۆرداری دەیان ساڵەی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران وەزاڵە هاتوون.

خەڵک لە بەرامبەر دەسەلاتداری مەلاکان تووڕەن و نیگەرانی ئەو خۆتێکەڵ کردنەی ئێران لە ئەو شەڕانەی هەریمین کە لە سوریا و لە عێڕاق دا هەن. خۆپێشاندەران لە مەشهەد دروشمەکانی "بەندکراوان دەبیت ئازاد بکرێن"، و "یان ئازادی یان مەرگ" یان دەگوتنەوە.

بۆ باس سه‌باره‌ت به‌م بابەتە له به‌رنامه‌ی ڕوانگه ئەم حه‌وتەدا،میوانداری به‌ڕێزان سیاوەش ئۆوەیسی، لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتووی تۆرنتو و ئازاد که‌ریمی لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتووی ستۆکهۆڵم دەکه‌ین.

please wait

No media source currently available

0:00 0:27:17 0:00

XS
SM
MD
LG