Accessibility links

مەریوان هەڵەبجەیی: سەدان نوسەر لەم 40 ساڵەدا بە ناچاری ئێرانیان بەجێهێشتووە


Meriwan Halabjaee

بەپێی بەدواداچونەکانی رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ و بەرگریکاران لە رۆژنامەوانان رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بە گشتی و لە ناوچە کوردنشینەکان بەتایبەتی جێی نیگەرانین. هاوکات پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەوانان و رۆشنبیران؛بەپێی ئامارێک، لە ماوەی 11 مانگی ئەمساڵدا لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران 23 ڕۆژنامەنووس لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون.
بەپێى هەواڵێکی ماڵپەڕی هەنگاو کە بایەخ بە هەواڵ و چالاکییەکانی مافی مرۆڤ دەدات لە ناوچە کوردنشینەکان، حەوت لەو ڕۆژنامەنووسە دەستبەسەرکراوانە خەڵکی مهاباد و هەشتی دیکەیان خەڵکی گیلانی پارێزگای کرماشان و سێ ڕۆژنامەنووسی دیکەشیان خەڵکی بانە و ناوچەکانی دیکە بوون.
ماڵپەڕەکە هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو هەر لە ماوەی ئەو 11 مانگەدا، پێنج میدیاکاری دیکەی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزادراون بە بەندکردن کە لە 6 مانگەوە تا 12 ساڵ دەست پێدەکات.

ئاسۆ جەبار سەبارەت بە رەوشی مافەکانی رۆژنامەوانان و پێشێلکارییەکان بەرامبەر رۆژنەماوانان و رۆشنبیران و نوسەران وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ نوسەر و ورگێر و چالاکوانی فەرهەنگی مەریوان هەڵەبجەییدا سازکردووە..

مەریوان هەڵبجەیی دەڵێت "لە قۆناغی محەمەد خاتەمیدا تۆزێک کرانەوە هەبوو، بە تایبەتی لەناوچە کوردییەکان بڵاوکراوەکانی بە زمانی کوردی و فارسی بڵاودەکرانەوە؛ وەک رۆژهەڵات، ئاسۆ و دەنگی کوردستان، بەڵام ئەوانیش دواتر داخران."

دەشڵێت "رۆژنامەوانی لەئێران و هۆکاری فەرهەنگی بەشێوەیەکی گشتی هەمیشە لە 40 ساڵی رابردوودا خراپتر بووە، گوشار زۆرتر بووە لەسەر دەنگە ئازایخوازەکان."

بەڵام دەشڵێت "لەسەردەمی محەمەد خاتەمیدا کوشتنە زنجیرەییەکان لەئێران روویداو شەهیدکردنی کۆمەڵناسی گەورە محەمەد جەعفەری کۆیەندە کە ئەندامی دەستەی باڵای ناوەندی نوسەرانی ئێران بوو هاوکات کوشتنی محەمەد موختاری شاعیر و رەخنەگریش."

مەریوان هەڵەبجەیی بە وردی باس لەو پێشێلکاریانە دەکات بەرامبەر رۆشنبیران و نوسەران و رۆژنامەوانان و دەڵێت "سەدان نوسەر لەم 30 بۆ 40 ساڵەدا بە ناچاری ئێرانیان بەجێهێشتووە."

XS
SM
MD
LG