عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری ئێران له چاوپێکه‌وتنێک به بۆنه‌ی ده‌ستپێکی مانگی ڕه‌مه‌زان به توندی ڕه‌خنه‌ی له پادشا و ڕێبه‌رانی عه‌ره‌بستان گرت و گوتی: "ئه‌م گه‌وجانه پێیان وایه به پوڵ ده‌توانن دۆستایه‌تی دوژمنانی ئیسلام بۆ خۆیان بکڕن به‌ڵام له ڕاستیدا وانیه و ئه‌مانه وه‌ک مانگا وان تا کاتێک شێریان بێت ده‌یاندۆشن و دواتریش سه‌ریان ده‌بڕن."
ئه‌م گوته توندانه‌ی عه‌لی خامنه‌یی دوای ئه‌وه دێت که عه‌ره‌بستان و ئه‌مه‌ریکا ڕێکه‌وتنێکی 110 میلیارد دوڵاری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نێیان واژۆ کرد و پادشای عه‌ڕه‌بستان له چاوپێکه‌وتنی تڕا‌مپ بۆ ئه‌و وڵاته ئێرانی وه‌ک سه‌رچاوه‌ی تێرۆریزم ناوزه‌د کرد و داوای له وڵاتانی ئیسلامی کرد به‌ره‌نگاری ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئێران بن.
توندی عه‌لی خامنه‌یی به‌رامبه‌ر به عه‌ره‌بستان له کاتێکدا ئێران هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی له گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداو ئه‌هوه‌ن بکاته‌وه وه‌ک هه‌نگاوێکی دژی هه‌وڵه‌کانی حه‌سه‌ن ڕوحانی له ئه‌ژمار دێت. به پێی چاودێرانی سیاسی ئه‌م جۆره هه‌ڵوێست گرتنانه کاری په‌یوه‌ندی گرتنی وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان له گه‌ڵ ئێران دژوار ده‌کاته‌وه.
له گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌بدوڵا حیجاب، لێکوله‌ری سیاسی دانیشتووی نۆروێژ سه‌باره‌ت به ئه‌م قسانه‌ی خامنه‌یی وتووێژمان کردووه و لێمان پرسیوه ئه‌م هه‌ڕه‌شانه به مانای خراپتربوونی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه‌که‌یه و ده‌توانێت به کرده‌وه شتێکی خراپتری به دوادابێت یان ته‌نیا درێژه‌ی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات له نێوخۆی ئێران دایه.