Accessibility links

جه‌ماڵ نه‌جاڕی: سیستمێکی په‌ر‌وه‌رده‌ی چه‌ند زمانی، له‌ وڵاتێک وه‌ک ئێران بۆ وه‌پێشکه‌وتنی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان پێویستیێکی حاشا هه‌ڵنگره


جه‌ماڵ نه‌جاری
جه‌ماڵ نه‌جاری

دوای جیا بوونه‌‌وه‌‌ی پاكستان له‌‌ هندوستان، زمانی فه‌‌رمی پاكستان له‌‌هه‌‌ر دوو به‌‌شی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌‌لاتیدا زمانی ئۆردوو بوو و به‌‌شی ڕۆژهه‌لات، واته‌ به‌نگلادێشی ئه‌مڕۆ، كه‌‌ زمانیان به‌‌نگالی بوو ناچار بوون زمانی ئوردوو له‌‌په‌‌روه‌‌رده‌‌ به‌‌كاربهێنن.

له ‌‌ساڵی ١٩٥٢ كۆمه‌‌ڵێك خوێندكاری زانكۆی داکار، كه‌‌مپه‌ینێكیان بۆ زمانی به‌‌نگالی سازدا تا ڕێگا بدرێت ‌له ‌‌هه‌‌رێمه‌‌كانی ڕۆژهه‌لاتی پاكستاندا به‌‌كار بهێنرێ. به‌لام حكومه‌‌تی ئه‌‌و سه‌‌رده‌‌مه‌‌ی پاكستان داواكاری خوێندكارانی ڕه‌‌تكرده‌وه‌ وخوێندكارانی به‌‌نگالیش بانگه‌‌وازی مانگرتنێكی گشتیان كرد و پێداگیریان له‌‌سه‌‌ر ‌داواکه‌ی خۆیان كرد.

ڕۆژی ٢١ی مانگی 2ی ساڵی 1952 پۆلیسی پاكستان ته‌‌قه‌‌ی له‌‌خوێندكارانی زانكۆ كرد و له‌‌ ئه‌‌نجامدا چه‌‌ندین خوێندكار گیانیان له‌‌ده‌‌ستدا. له‌‌ ساڵی ١٩٩٩وه‌، له‌‌لایه‌‌ن رێكخراوی كۆلتووریی نه‌‌ته‌‌وه‌‌ یه‌‌كگرتووه‌‌كان، یونسكۆ، به‌‌ ئامانجی رێزگرتن و به‌ها به‌خشین به‌‌ زمانه‌‌كانی سه‌‌رجه‌‌م‌ نه‌‌ته‌‌وه‌‌كانی جیهان ڕۆژی 21 فوریه‌ به‌‌فه‌‌رمی وه‌‌كو رۆژی جیهانی‌ زمانی‌ دایك ناساند‌و ساڵانه‌ به‌ هاوكاری‌ ڕێكخراوی‌ یونسكۆ ئه‌و یاده‌ ده‌كرێته‌وه.

ئامانجی ئەم ڕۆژە بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری سه‌باره‌ت به‌ فرەزمانی و فرەفەرهەنگی لە جیھاندایه‌و ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ده‌ربڕینی پشتیوانی خۆی بۆ چالاکییەکانی ئەو ڕۆژە ساڵی ٢٠٠٨یشی کردە ساڵی نێودەوڵەتی زمانەکان.

35 ساڵ دوای په‌سه‌ندکردنی یاسای بنه‌ڕه‌تی کۆماری ئێسلامی ئێران، له 2 ساڵی ڕابردودا، چه‌‌ند هه‌واڵی نوێی په‌یوه‌ندیدار به زمانی کوردی له ئيران بڵاوبووه‌ته‌وه که ده‌کرێت وه‌ک یه‌که‌مین هه‌نگاوه‌کان بۆ جێ‌به‌جێکردنی مافی زمانه غه‌یره‌ فارسیه‌کان له‌م وڵاته ڕچاو بکرێت.

له ماده‌ی 15 یاسای بنه‌ڕه‌تی کۆماری ئێسلامی ئێران‌دا هاتووه که زمان و پیتی فه‌رمی هاوبه‌شی خه‌ڵکی ئێران فارسیه و هه‌مو به‌ڵگه‌نامه و نوسراوه‌ فه‌رمیه‌کان و کتێبه ده‌رسیه‌کان ئه‌بێت به‌م زمان و پیته بنوسرێن، به‌ڵام به‌کار هێنانی زمانه ئێتنیکی و خۆجێیه‌کان له میدیاکان و ده‌زگای راگه‌یاندنی گشتی و وانه وتنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیات ئه‌و زمانانه له قوتابخانه‌کاندا له ته‌نیشتی زمانی فارسیه‌وه ئازاده.

دوو سال پاشیش بۆ یه‌کم جار وانه‌ی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی له چوارچێوه‌ی کتێبه‌کی ده‌رسی‌دا، وه‌ک به‌شێک له کتێبی فارسی قۆناغی یه‌که‌می کوتایی له قوتابخانه‌کانی شار و گونده‌کانی باژێری سه‌قز خوێندار.

بۆ تاوتۆ کردنی باسی زمانی دایکی و زیانه‌کانی به‌کار نهێنانی زمانی کوردی له سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی ئێران‌ له‌گه‌ل به‌ڕێز جه‌ماڵ نه‌جاڕی، ڕۆژنامه‌وانی کورد له فه‌رانسه، وتۆوێژمان کردوه.

XS
SM
MD
LG