ساڵی 2016 کۆتایی هات و هه‌ندێک له ڕووداوه‌کانی ئه‌و ساڵه کاریگه‌ری گرنگی له سه‌ر ژیانی خه‌ڵکی ئێران دانا. جێبه‌جێکردنی ڕێکه‌وتنی ناو‌کی و ڕێکه‌وتنی نێوان کۆمپانیه بیانیه‌کان و ئێران بووه هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری له ئه‌و وڵاته، به‌ڵام ڕێژه‌ی هه‌ژاری خاڵک گۆڕانێکی ئه‌وتۆی به خۆیه‌وه نه‌دیت و هه‌ر ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی لێکه‌وته‌وه.
جگه له ڕێکه‌وتنی ناو‌کی درێژه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا و به‌شداری به‌ربڵاوی ئێران له ئه‌و شه‌ڕه و هه‌روه‌ها کێشه بێ کۆتاییه‌کانی ئێران وعه‌ره‌بستان له ناوچه‌که یه‌ک له ڕووداوگه‌لی کاریگه‌ر له سه‌ر کۆمه‌ڵگای ئێران له ساڵی 2016 بوو.
پرسیار ئه‌وه‌یه که ساڵی 2017 بۆ ئێران چۆن ئه‌زموون ده‌کرێت و درێژه‌ی کێشه ناوخۆییه‌کان و گرفته دره‌کییه‌کانی ئێران ئه‌م وڵاته له ساڵی نوێ دا به چ ئاقارێکدا ده‌بات؟
بۆ تا و تۆی ئه‌م باسه له به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تدا میوانداری به‌ڕێزان هێمن سه‌یدی لێکۆڵه‌ری سیاسی له بریتانیا و هادی سۆفی زاده، ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان له نۆڕوێژ ده‌که‌ین.