Accessibility links

ئێران: 70 کەس بە تۆمەتی سیخوڕی لە زیندانەکانی تاراندان

  • VOA News

داواکاری گشـتی تاران ڕایگەیاند 70 کەس بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ وڵاتانی دژ بە ڕژێمی ئێران لە زیندانەکانی تاراندان.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی میزان ئۆنلاینی سەر بە دەزگای دادوەری ئێران شەوی سێشەممە بڵاویکردەوە عەباس جەعفەری داواکاری گشـتی تاران گوتویەتی 70 کەس لە بواری جیاجیا سیخوڕیـیان بەسەر وڵاتەکەی کردووە و زانیاریـیان بۆ دوژمنانی ئێران گواستووەتەوە، بە تایبەتی لە بواری ناوکی و لەشکری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری.

گوتیشی هەموویان وان لە زیندانەکانی تاراندان، بەڵام باسی لە ماوەی حوکمەکانیان نەکرد یان بۆ کام وڵات زانیاریـیان ناردووە.

ئەمە یەکەم جارە دەزگای دادوەری ئێران ڕایبگەیەنێت ئەم ژمارە زۆرە لە وڵاتەکەدا بە تۆمەتی سیخوڕی زیندانیکراون.

جێی وەبیرهێنانەوەیە لە 18 ی مانگی دەی ساڵی ڕابردوو داواکاری گشتی تاران گوتی 6 کەس حوکمی 10 سـاڵ زیندانی دراون بە تاوانی سیخوڕی بۆ ئەمەریکا.

شەش کەسەکە بریتین لە سیامەک نەمازی کە کاردارێـکی ئێرانی ئەمەریکایـیە لەگەڵ باوکی محەمەد باقر نەمازی کە تەمەنی 80 ساڵە و هەروەها کەسێـکی لوبنانی بە ناوی نزار زەکا و سێ ئێرانی دیکە بە ناوەکانی فەرهاد عەبدساڵح و کامەران قادری و عەلی‌ڕەزا ئومێدفەر.

XS
SM
MD
LG