ئێستا 54 ڕۆژ له مان له خواردن گرتنی به‌ندکراوی سیاسی مۆرته‌زا مۆرادپوور له به‌ندیخانه‌ی ته‌ورێز له ئێران تێده‌په‌رێت. له هه‌مان کاتدا، ئارش سادێقی له به‌ندیخانه‌ی ئه‌وین له تاران زیاتر له 50 ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه و سه‌عید شیرزاد به‌ندکراوی سیاسی له به‌ندیخانه‌ی ڕه‌جایی شاری که‌ره‌ج ئێستا 12 ڕۆژ له مانگرتن دایه.
هه‌ندێک له چاودێران له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕن مان له خواردن گرتنی به‌ندکراوانی سیاسی له ئێران ده‌بێت وه‌ک دیارده‌یه‌کی ترسناک شرۆڤه بکرێت، چون نیشانی ده‌دات ئه‌و به‌ندکراوانه که به نیسبه‌تی ده‌رئه‌نجامی مانگرتنه‌که‌شیان زۆر به هیوا نین له ڕه‌وشێکی وا دژواردان که جگه له مه‌ترسی نان له سه‌ر ژیانیان هیچ ڕێگایه‌کی دیکه‌یان بۆ ده‌نگ هه‌ڵبڕین بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه.
پرسیار ئه‌وه‌یه که مان له خواردن گرتنی به‌ندکراوانی سیاسی له چ ڕه‌وشێکدا ده‌توانێت زیاتر کاریگه‌ر بێت واتا ببێته هۆی ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌و ئامانجانه‌ی که به‌ندکراوه‌که مانی بۆ گرتووه؟
میدیاکان و ڕای گشتی چۆن ده‌توانن هه‌واڵی مان له خواردن گرتنی به‌ندکراوێکی سیاسی بکه‌ن به که‌ره‌سته‌یه‌ک بۆ گوشارخستن له سه‌ر کۆماری ئیسلامی و ڕێگایه‌ک بۆ به‌دیهێنانی مافه‌کانی ئه‌و به‌ندکراواه.
له وتووێژ له گه‌ڵ به‌ڕێز موختار هوشمه‌ند، به‌ندکراوی سیاسی پێشوو و لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتووی ئاڵمان ئه‌م پرسیارانه‌مان تاوتۆ کردووه.