وتە بێژی بنکەی بەگژداچوون و ڕێگری لە مادە هۆشبەرەکان ڕایگەیاندوە کە لە ماوەی دە مانگدا 536 تەن مادەی هۆشبەر گیراوە و دۆزراوەتەوە، کە ئەمەش بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو شانزه لە سەد زیادی کردوە.
ئهل وتە بێژه هەروەها ڕایگەیاندوە کە یەک مێلیون و هەفت سەد گیرۆدە (موعتاد) لە ئێراندا هەن، هەڵبەت چاودێر و چالاکانی ئەم بوارە پێیان وایە ئامارەکە زۆر لەو ژمارانە بەرزترن کە بنکەی ناوبراو ڕایانگەیاندوە.
پرسیارەکە ئەوەیە ئایا بنکەی دژایەتی مادە هوشبەرەکان و دەوڵەت بە جدی دەیانەوێت بەرەو ڕووی کێشەی مادەی هوشبەر و ئەوانەی ئیشی قاچاغ و مادەی هۆشبەر دەکەن، ببنەوە؟
هۆکاری بەرز بوونەی ڕێژەی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان لە ئێراندا دەگەڕێتەوە بۆچی؟ هۆی چییە کە ساڵانە ئەم ئامارانە بەرەو باڵاتر هەڵدەکشێن و کەسانی گیرۆدە بۆ بەردەوام لە زیادبووندان؟
له ڕوانگهی ئهم حهوتهدا، ئهم پرسیارانهمان لهگهڵ بهرێزان ڕهحمان جوانمهردی، چالاکی مافهکانی مرۆڤ دانیشتوی هۆلهند و مۆختار زارێعی مافناس و چالاکی مهدهنی له کوردستانی ئێران تاوتۆ کردوه.